له ئۆپه‌راسیۆنێکی میتدا شه‌ش تیرۆریست له گارە و قه‌ندیل له چالاكی خران
- ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی لە چالاکی خراون، به‌ناو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، نیهاد گۆره‌ن بووه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) له باكووری عێراق، چوار تیرۆریست له ناوچه‌ی گارە و له قه‌ندیل-یش دوو تیرۆریست له چالاكی خران.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له باكووری عێراق به‌رده‌وامن.
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) له ناوچه‌ی گارە چوار تیرۆریست و له قه‌ندیل-یش دوو تیرۆریستی له چالاكی خران.
ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی لە چالاکی خراون، به‌ناو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، نیهاد گۆره‌ن بووه كه ناوی نهێنی "بۆتان"ه.
زاندراوه نیهاد گۆره‌ن كه ماوه‌یه‌ك له‌ناو رێكخستنه‌كانی TAKی په‌كه‌كه‌دا چالاكی ئەنجام داوە، دوای ئه‌وه‌ی له میانی زنجیره ئۆپه‌راسیۆنەکانی چنگ-ی سوپای توركیادا بریندار بوو، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له گارە ده‌ستی به چالاكی كرده‌وه.