Ferdi Türkten
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
نیویۆرك – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ناوچهكهمانیان كردۆته ئاگر و به بارهه‌ڵگری پڕ، چه‌ك ده‌نێرن بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستیان هه‌یه (له ڕشتنی) هه‌ر دڵۆپێكی خوێنی موسڵماناندا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له کۆبوونەوەکانی خولی ٧٤همینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كدا كه له هۆتێل هیلتۆن میدتاون له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاراسته‌كردنی نیشتمانی تورك-ئه‌مریكی رێكخرابوو، له‌گه‌ڵ تورك، هاونهژادان و موسڵمانانی ئه‌مریكا كۆبۆوه.
سه‌ركۆماری توركیا سوپاسی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كه و سڵاوی توركیای به به‌شداربووان گه‌یاند و گوتی: "ئێمه باوه‌ڕمان به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان هه‌یه كه ده‌فه‌رمووێت 'نه ره‌شپێست له سه‌رووی سپیپێسته و نه به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌روویی ته‌نها به باوه‌ڕدارییه'. بۆیه ئێمه ئه‌وه‌مان بڕیووه و كارمان به ره‌نگ نییه. ته‌نها گرنگی به‌وه ده‌ده‌ین تا چه‌ند له خوا نزیكین. ئه‌مه‌ش باوه‌ڕدارییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رچه‌ند وڵات و پاسپۆرتیان جیاوازیش بێت به‌ڵام ئاراسته و رووگایان یه‌كه و گوتی: "چونكه ئێمه به‌شێكین له ئومه‌تی ئیسلام كه یه‌ك ملیار و ٧٠٠ ملیۆن كه‌سه. جیاوازییه‌كانی نێوانمان هه‌رگیز نابن به رێگر له برایه‌تیمان و خۆیشهویستمان. ئه‌گه‌ر هه‌زاران كیلۆمه‌تریش لێكدووربین ئاراسته‌ی دڵمان هه‌ر یه‌كه".
- "ئه‌وانه‌ی چه‌ك بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌نێرن به‌شدارن له خوێنڕشتن"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ته‌واوی جیهان به تایبه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی خۆرئاوا زهمینهیهكیان خۆشكردووه مه‌رجی پێشوه‌خته‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر موسڵمانان و گوتی: "ئه‌وه‌مان له نیوزیلاد بینی. هێرشگه‌لێك ئه‌نجام دراون و ده‌درێن كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئاكار، ره‌وشت، مرۆڤایه‌تی كه‌سایه‌تی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ.) نایه‌ته‌وه. ده‌یانه‌وێت له رێگای ژماره‌یه‌ك رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه كه فڕیان به ئیسلام و مرۆڤایه‌تییه‌وه نییه داواكارییه‌كانمان بۆ ئازادی و مافه‌كانمان له‌باربه‌رن. كرده‌كانی رهوه بكوژرهكانی وه‌ك ئه‌لقاعیده، داعش، بۆكۆحه‌رام، ئه‌لشه‌باب و فه‌تۆ جگه له زیانگه‌یاندن به ئێمه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی دوژمنانیش ئه‌وه بۆ مه‌رامی خۆیان بقۆزنه‌وه. له كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و رێكخراوانه له سووریا، عێراق، سۆماڵ، نێجیریا، توركیا، ئه‌فغانستان و وڵاتانی دیكه‌ی موسڵمان كوشتوویانن به نزیكه‌یی هه‌موویان موسڵمانن. له كاتێكدا خوێن، گیان، ماڵ و ناموسی موسڵمان بۆ مسوڵمان حه‌رامه. ئه‌ی كه‌وایه ئه‌وانه كه پێیان ده‌گوترێت موسڵمان ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه بۆچی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ هه‌رگیز ناكرێت به‌وانه بگوترێت موسڵمان و په‌یوه‌ندییان به ئایینی ئێمه‌وه نییه. به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ژیانیان تاڵ بووه به ده‌ست ئه‌و جۆره رێكخراوانه كه بوونه‌ته بوكه‌ڵه‌ی ده‌ست ئیپمریالیزم خوشك و برای ئێمه‌ن. باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ناوچهكهمانیان كردۆته ئاگر و به بارهه‌ڵگری پڕ، چه‌ك ده‌نێرن بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستیان هه‌یه (له ڕشتنی) هه‌ر دڵۆپێكی خوێنی موسڵماناندا".
- "پێویسته رووی ره‌شی شاره‌وه‌ی فه‌تۆ بۆ دۆسته ئه‌مریكییه‌كانمان باس بكه‌ن"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به پێویستی زانی هه‌موو كه‌سێك رووی راسته‌قینه‌ی فه‌تۆ بناسێت و گوتی: "ئه‌م رێكخراوه ماوه‌ی ٤٠ ساڵ به به‌كارهێنانی 'خزمه‌ت، هیممه‌ت و په‌روه‌رده' نیازپاكی خه‌ڵكی ئێمه‌ی به‌كارهێنا و به‌مجۆره وه‌ك تۆڕێكی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ژه‌هراوی له ١٥٠ وڵات ئاڵا. وه‌ك ده‌زانین لێره له پێنسیلڤانیا له‌نێو ٤٠٠ دۆنم زه‌وی فه‌رمانده‌یی داناوه و له‌وێوه (رێكخراوه‌كه) به‌ڕێوه ده‌بات. گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی فه‌تۆ ئه‌وه‌یه هیچ به‌هایه‌كی پیرۆز و پره‌نسیپێك نییه بۆ مه‌رامی خۆی به‌كاری نه‌هێنێت. درۆ، بوختان و دووڕوویی وه‌ك بڵێی بوونه‌ته تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وان. له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌مامكی رووی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵده‌ماڵین كه له شه‌وی ١٥ی ته‌مووزدا، ٢٥١ هاووڵاتی ئێمه‌یان شه‌هید كرد. ناهێڵین خوێنی دوو هه‌زار و ١٩٣ غازیمان به‌هه‌ده‌ر بڕوات. تاكو هه‌موو كوده‌تاچییه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، وازیان لێناهێنین. هه‌نگاوی پێویستمان ناوه و ده‌نێین بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان له پێنسیلڤانیا به وڵاته‌كه‌مان و راگرتنی ته‌واوی چالاكییه‌كانی فه‌تۆ له ئه‌مریكا. ده‌بێت پێكه‌وه بجوڵێین. پێویسته ئێوه‌یش بێ بێزاربوون باسی ئه‌و ناحه‌قی، خوێنڕێژی و مرۆڤ كوشتن و رووی ره‌شی شاره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بۆ دۆسته ئه‌مریكییه‌كانمان بكه‌ن".