Yılmaz Kazandıoğlu
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
هه‌كاری - AA
ئەو تیرۆریستەی پەکەکە کە تەقەمەنی لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی گوڤان پارکی شاری ئەنقەرە دابین کرد و بەھۆیەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا، لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەر بە پارێزگای هەکاری، دەستگیرکرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای هه‌كاری، هه‌ڵمه‌ته‌كانی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه به‌رده‌وامه دژی ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه دوێنێ له ئۆپه‌راسیۆنێكدا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه كه به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆرستیی چه‌كدار، هه‌وڵدان بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی و یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت، هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی" بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركراوه.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه،"ئەو تیرۆریستەی پەکەکە کە تەقەمەنی لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی گوڤان پارکی شاری ئەنقەرە دابین کرد و بەھۆیەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا، لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا، دەستگیرکراوه".