Özkan Beyer
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
عه‌نتاب - AA
ئه‌و چوار بێچووه شێره‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی سوودان، عومه‌ر به‌شیره‌وه پێشكه‌شی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرابوون، به باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عه‌نتاب راهاتوون.
دوای ئه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر چوار بێچووه شێری پێشكه‌شی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد، ئه‌و بێچووانه له ئێستادا له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عه‌نتاب له لانه نوێیه‌كانیاندا درێژه به‌ژیان ده‌ده‌ن.
بێچووه مێینه‌كان ناویان لێنراوه "نیل" و "سوڵتان" و نێرینه‌كانیان "سوودان" و "سهڤاكین" و له لایه‌ن هاووڵاتییانیشه‌وه گرنگییه‌كی به‌رچاویان پێده‌درێت.
له مانگی كانوونی دووه‌مدا، ٥٠٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عه‌نتاب-یان كردووه و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌شی كه زۆرترین بایه‌خیان له لایه‌ن سهردانیكهرانهوه پێدراوه، بێچووه شێره‌كان بوون.
بێچووه شێره‌كان له‌ماوه‌ی دوو مانگدا به تێكڕا هه‌ریه‌كه‌یان چوار كیلۆ ٥٠٠ گرام كێشیان زیادیكردووه.
بێچووه شێره‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به ژینگه نوێیه‌كه‌ی نێو باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عه‌نتاب راهاتوون و رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن له وه‌دیهێنانی ئامانجی دابینكردنی چوار ملیۆن سه‌ردانیكار له ساڵی ٢٠١٨‌دا بۆ باخچهکە.