Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئەو وڵاتە كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كاتژمێر 7:30ی ئێواره به‌كاتی ناوخۆی توركیا له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به سه‌رۆكایه‌تیی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دواتر كاتژمێر 8:30 ی ئێواره به‌كاتی ناوخۆی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی گشت‌پرسیی گۆڕانكاریی ده‌ستوور بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیاندا بابه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.