Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌ی باڵی ژنان له‌ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئاك پارتی هه‌شت سه‌رۆك شاره‌وانیی هه‌یه. ئه‌مه به‌پێی پێویست ده‌بینین. ئومێده‌وارین به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان، رێژه‌یه‌كی هاوسه‌نگبێت."
له‌باره‌ی تێڕوانینی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئادار ئه‌ردۆغان گوتی: "له روانگه‌ی ئێمه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان شوانێكی چیاكانی سیلڤان و راوچییه‌كی ماسیی قهرهدەنیز كه هه‌ردووكیان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی رزق و رۆزیی حه‌ڵاڵدا تێده‌كۆشن. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاداری 2019شدا له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما مامه‌ڵه ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی جه‌هه‌په‌وه دژی پارته‌كه‌ی گوتيشی: "وه‌ك كاتی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مجاره‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن تۆوی فیتنه له‌نێوان موهاجیر و ئه‌نساردا بچێنن. بای كه‌مال ئه‌وه باش بزانه كه ئێمه موهاجیریشمان زۆر خۆش‌ویست و، ئهنساریشمان زۆر خۆش‌ویست".
ئه‌ردۆغان ئاشكراى كرد: "گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن کە ئومێدی بردنەوەی نییە، بۆ ئەوەی لێڵی بخاتە سەر هەڵبژاردن هەموو رێگەیەک دەگرێتەبەر. ئەوە بە خۆڕایی نییە کە هەر لە ئێستاوە لەرێگای مامەڵەی پیسەوە هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانیی لەگەڵ درێژکراوەی سیاسیی رێکخراوی تیرۆریستیی دەدەن. لەلایەکەوە گوڵ بۆ درێژکراوەی سیاسیی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز هەڵدەدەن، لەلایەکی دیکەوە بە زمانی ئەسەدی ستەمکار پەلاماری موهاجیرە سوورییەکان دەدەن".
سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پارتی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، ته‌نها به‌ڵا نییه بۆ گه‌ل، به‌ڵكو به‌ڵای سه‌ری جه‌هه‌په‌شه. پێویسته ئێمه جه‌هه‌په‌ش رزگاربكه‌ین".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان گوتيشی: "ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران به ته‌واوی واتا له ئیداره‌دا، په‌یوه‌سته به تێپه‌ڕاندنی دووڕیانی هه‌ڵبژاردنی 2019 به‌سه‌ركه‌وتوویی".