سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان
Van
وان - AA
وان كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2011 كه گوڕه‌كه‌ی 7.2 پله بوو به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته سرووشتیه‌دا به‌هۆی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی تیایدا كراون ئاسه‌واری بوومه‌له‌رزه‌كه سڕاوه‌ته‌وه.
رۆژی 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2011، كاتژمێر 13:41 خووله‌ك، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.2 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر وان-ی هه‌ژاند كه ناوه‌نده‌كه‌ی گوندی تابانڵی بوو و، 26 خووله‌كی خایاند.
له وان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 23ی تشرینی یه‌كه‌م 604 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 9ی تشرینی دووه‌میشه‌وه 40 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
پاش بوومه‌له‌رزه‌كان به‌رپرسانی توركیا ده‌ستیان به دروستكردنی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه كرد كه به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه ده‌گرن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كه‌دا داده‌به‌رزی بۆ خوار 30 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، به‌ڵام كاره‌كانی دروستكردنی بینای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خانووه‌كانیان رووخا بوو، درێژه‌ی هه‌بوو.
له ساڵی یه‌كه‌می بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا 17 هه‌زار و 489 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون گه‌یشتنه قۆناغی ته‌واوبوون. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن TOKİه‌وه 30 قوتابخانه، 27 مزگه‌وت، 10 ناوه‌ندی بازرگانی و 16 خواردنگه دروستكران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن