Enes Kaplan
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاووهه‌وا و ژینگه ته‌نها ناكرێت بدرێته ده‌ست چه‌ند وڵاتێكی دیاریی كرا‌و و پێویستە هەموو وڵاتان بەبێ لەبەرچاوگرتنی هێزی ئابووریی، پێگه‌ی جوگرافی و بەرپرسیارێتی مێژوویی به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ستن.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی پازدەهەمین کۆنگرەی لایەنەکانی رێککەوتننامەی هەمەجۆریی بایۆلۆجیی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا بە سڵاوکردن لە سەرجەم بەشداربووان دەستی بە گوتاره‌كه‌ی کرد و سوپاسی سەرۆکی چین، شی جین پینگ-ی کرد بۆ بانگهێشتەکەی و هیوای خواست پازدەهەمین کۆنگرەی لایەنەکانی رێککەوتننامەی هەمەجۆریی بایۆلۆجیی کە لە چین سازدەکرێت، ببێتە مایه‌ی خێر.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه مرۆڤایەتی رووبەڕووی تاقیكردنه‌وه‌ی وەک گۆڕانی ئاووهەوا، کارەساتی ژینگەیی، پیسبوونی ژینگە، سەلامەتی ئاو و خۆراک بووه‌ته‌وه و ئاماژەی به‌وه کرد کە ئه‌و کارەساتە سروشتییانه‌ی لەم دواییانەدا لە ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان روویانداوە و زیانی زۆریان لێکەوتەوە، نیشانی دەدەن كه ئەو کێشانە گەیشتوونەتە ره‌هه‌ندێكی مه‌ترسیدار.
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "به‌دڵنیایییه‌وه کارەساتەکان له پاڵ ئەو زیانانەی بە ژینگە و ئیکۆسیستمی دەگەیەنن راستەوخۆ هەڕەشە لە سەلامەتی ژیان و ماڵی خەڵک دەکەن. هەموومان ئه‌و راستییه دەزانین كه هەموو شتێک لە سروشتدا وەک ئەڵقەی زنجیر به‌یه‌كه‌وه بەستراون. تێکچوونی ژیان واتا ژینگەی پیس، نەمانی خۆراک و ئاو".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئەم دۆخه بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادان و خه‌ڵكی ناچار به کۆچکردن كردووه و گوتی: "یەکێک لەو هۆکارانەی دەریای ناوەڕاست كه لانكه‌ی شارستانیەتییەکانه کردووەتە گۆڕستانێکی گەورەی پەنابەران، وێرانبوونی ژینگەیه، به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاووهه‌وا و ژینگه ته‌نها ناكرێت بدرێته ده‌ست چه‌ند وڵاتێكی دیاریی كرا‌و. پێویستە هەموو وڵاتان بەبێ لەبەرچاوگرتنی هێزی ئابووریی، پێگه‌ی جوگرافی و بەرپرسیارێتی مێژوویی به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ستن".