ئهردۆغان: "پێشنیارمان ئەوەیە ناوچهی ئارام له ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت"
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "پێشنیارمان بۆ ناوچەی ئارام ئامانجی ئەوەیە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانمان دوورخاتەوە"
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "ھەموو شتێک ئاشکرایە، ژمارەکان ئاشکران، ھەرلە بەرھەمھێنەرکەوە تا دەرچوونی ئاشکرایە، بەڵام تەماشا دەکەن ھیچ گۆڕانکاریەکیان تیادا ناکرێت و کەمناکرێنەوە. ھێشتا بەدوای ئەوەوەن کە 'چۆن ھاووڵاتیم رووتبکەنەوە'. داوا لە ھەمووان دەکەم لەو بارەیەوە بەویژدان بن و لە ھەموویشی گرنگتر بە رەوشت بن. ناتوانین ئەو سکاڵایانە پشتگوێ بخەین کە گەلەکەمان لەو بارەیەوە دەیکەن. قۆناغی لەم شێوەیە ھی ئەوە نییە بە ھەلی بزانیت و قازانج بەرز بکەیتەوە، بەڵکو قۆناغی ئەوەیە قازانج کەمێک دابەزێنیت و وڵات و کۆمەڵگە ھەڵسێنیتەوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئەوەی کە بچووکترین ھێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان، دەبێت باجەکەی زۆر بە قورسی بدات. لەسەر ھەموویانەوە داعش، یەپەگە و پەیەدە ھەموویان، زۆر بە قورسی باجی ئەمە دەدەن. لەبەر ئەوە با ھیچ کەسێک ئێمە بێزار نەکات".