Yusuf Aydın Deniz,1 23
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
كۆجائه‌لی - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی ئاك پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان له پارێزگای كۆجائه‌لی له هۆڵی وه‌رزشی شه‌هید ره‌جه‌ب تۆپاڵئۆغڵو له شاری كۆجائه‌لی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وانه‌ی كه گوایه هه‌وڵیانداوه به‌هاری عه‌ره‌بی بگوازنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و له زستانی ره‌شدا بیاننێژن، ئێستا خۆیان به‌هه‌مان ئازاره‌وه ده‌تلێنه‌وه. گوتی: "ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن له توركیا رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه، فه‌تۆ و داعشیان چه‌كدار كردووه، رۆژێك ده‌بنه به‌ڵا بۆ خۆیان. ئه‌م رێكخراوانه له بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بۆ باج و خه‌راج، له بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه بۆ له‌شفرۆشی، وه‌ك هه‌موو رێگا و شێوازێكی مافیایی ده‌بنه كابووسی ئه‌وانه‌ی پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌وكاته ئه‌وانه‌ی پێیان وایه سه‌ماكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان سیاسه‌تكردنه، هه‌زار جار په‌شیمان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئیدی كار له‌كار ترازاوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر توركیا توركیای جاران بووایه ئێستا رێڕه‌وی تیرۆر له سووریا دامه‌زرابوو و عێراق دابەش ببوو و شوێنه‌وارێكیش له دۆزه له مێژینهكانیان وه‌ك فه‌ڵه‌ستین و بۆسنا نه‌ده‌مایه‌وه. گوتی: "ئێمه سوورین له سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رزتریش. دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر گرنگی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه 'له ساڵی ٢٠٣٠ ئه‌مریكا ده‌چێته ریزی سێیه‌م و توركیاش به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ریزی پێنجه‌م".