Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
13 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له عه‌قڵییه‌تی ٢٨ی شوبات نه‌ماوه‌ته‌وه كه ده‌گوترا ماوه‌ی هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ده‌سته‌ی پێشنوێژ و گوتاربێژه باڵاكان كه له ناوه‌ندی كولتووریی عه‌لی ئه‌میری ئهفهنفی به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی تاك رهنگییاندا، پێشنوێژ و گوتارخوێنهكان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌ها ره‌سه‌نه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پێگه‌یاندنی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه، چوونه‌ته پێشه‌وه و له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له عه‌قڵییه‌تی ٢٨ی شوبات نه‌ماوه‌ته‌وه كه ده‌گوترا ماوه‌ی هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت".
راشیگه‌یاند: "به‌داخه‌وه كه‌سانێكی نه‌گبه‌ت ئه‌گه‌رچی له‌و ناوه‌ندانه‌ش ده‌رچوون، به‌ڵام ده‌ڵێن 'چ پێویست به‌م هه‌موو پێشنوێژ و گوتاربێژه ده‌كات؟'. تۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه بڵێی، بڵێ 'چ پێویست به‌م هه‌موو خوێندنگه‌یه هه‌یه؟'. ناتوانێت ئه‌وه بڵێ. بۆچی؟ چونكه ئێمه پێویستمان به‌وه و به‌مه‌بش هه‌یه. وه‌ك كه‌سێك كه له‌و خوێندنگانه ده‌رچووه، له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه كه كاری خوێندنگه‌كانی پێشنوێژ و گوتاربێژیی چ مانایه‌كی هه‌یه. هه‌ربۆیه ئێمه ئهركدارین به‌وه‌ی كه بیسه‌لمێنین. پێویسته ئه‌وه نیشانی ئه‌و نه‌گبه‌تانه بده‌ین كه سه‌ركه‌وتنی ئێره چۆن له هه‌موو شوێنێك ده‌بێت".