Hasan Namlı
13 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
دیاربه‌كر- AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌كانی لیجه و كوڵپی سه‌ربه دیاربه‌كر، ١١ په‌ناگه‌ی زستانه‌ی تیرۆریستان خاپووركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای دیاربه‌كره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كه له كاتژمێر ٢٣:٠٠ی رۆژی ١١ی نیسانه‌وه ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر ٢٢:٠٠ی دوێنێ به‌رده‌وام بوو، ١١ په‌ناگه‌ی زستانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه خاپووركران.