بینگۆل.. خاپووركردنی په‌ناگه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێندرا
Bingöl
بینگۆل - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٦دا بۆسه‌ر پكه‌كه له شارۆچكه‌ی گه‌نچ سەربه پارێزگای بینگۆل خۆرهه‌ڵاتی توركیا، په‌ناگه‌یه‌ك خاپوور كرا كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی پارێزگای بینگۆل، فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه له ناوچه گونده‌واره‌كانی شارۆچكه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت له دوو شوێندا هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و كێوماڵكردنی ئه‌نجام دا.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا په‌ناگه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه كه له سێ ژوور پێكهاتبوو و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرا وتیایدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ٢٠ كیلۆگرم مادده‌ی ئامۆنیۆم نیترات، ١٠ چه‌كی راو، ١٩ بتڵی غاز، هه‌شت غازی پیكنیك، ٣٢ پاتری و پێداوستی جۆراوجۆری ژیان و پزیشكی.
پاشان په‌ناگه‌كه به شته‌كانی ناویه‌وه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه خاپوور كرا.