Güç Gönel,İsmail Özdemir
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیپێكردووه و، گوتی: "به‌ڵام ئێمه ئێستا مانەفێستی خۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ین. له ئێستادا تیمه‌كه‌م له‌وباره‌یه‌وه كارده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌مدا هه‌ڵسه‌نگاندنی دیكه ده‌كه‌ین. ئێمه ئیشائەڵڵا ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه به مانەفێست داده‌نێین، ئه‌گه‌ری زۆره بۆ كۆنگره‌ی ئیستانبوڵمان فریای بخه‌ین".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئه‌یوب سوڵتان، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا كه ئایا كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن له چ قۆناغێكدایه و، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه "هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چینه مه‌یدانه‌كان" ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له راستیدا هیچ له مه‌یدانه‌كان ده‌رنه‌چوون و، هه‌میشه له‌وێ بوون.
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ دیاریكردنی رێكه‌وت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئێمه‌ش ئه‌و رێكه‌وته‌ی دیاریمان كردووه ده‌یخه‌ینه سه‌ر مێز. خوا یار بێت دواتر نه‌خشه‌رێگای خۆمان ده‌خه‌ینه كار. بیرله‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چاو بخشێنینه‌وه به‌و كه‌سانه‌ی مه‌یلی لایه‌نی دیكه‌یان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌م چاوخشاندنهوهیهدا كاره‌كانی دیاریكردنی په‌رله‌مانتارانیش ئه‌نجام ده‌درێن".