Zeynep Rakipoğlu
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
- سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەی، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بۆ ئه‌مریكا رایگه‌یاند:"له‌وێ له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ(وەزیری دەرەوەی ئەمریکا) کۆبووەتەوە و لەمیانیدا نه‌خشه‌ڕێگای منبج دیاریكراوه. به‌كورتی دەیڵێم؛ ئه‌مه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی 90 رۆژییه. به‌م نه‌خشه‌ڕێگایه په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ئه‌وێ (منبج) به‌ته‌واوی چۆڵده‌كه‌ن و دانیشتوانی رەسەنی ئەوێ كه سه‌دا 90 بۆ 95ی عه‌ره‌به ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچەکەیان".
ئه‌ردۆغان له په‌خشی هاوبه‌شی راسته‌وخۆی TRT1, TRT Haber, TRT World، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی سه‌ردانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مەولود چاوش‌ئۆغڵو بۆ ئه‌مریكا گوتی "له‌وێ له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ(وەزیری دەرەوەی ئەمریکا) کۆبووەتەوە و لەمیانیدا نه‌خشه‌ڕێگای منبج دیاریكراوه. به‌كورتی دەیڵێم؛ ئه‌مه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی 90 رۆژییه. به‌م نه‌خشه‌ڕێگایه په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ئه‌وێ (منبج) به‌ته‌واوی چۆڵده‌كه‌ن و دانیشتوانی رەسەنی ئەوێ كه سه‌دا 90 بۆ 95ی عه‌ره‌به ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچەکەیان. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م دیدارانه‌ی به‌ڕێز چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ، به‌شێوازێكی ته‌ندروست به‌رده‌وامه. ئومێده‌وارم ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه ته‌ندروسته، ناوچه‌كه زیاتر بحه‌وێنێته‌وه. لهباكووریش پێشهاته‌كان زۆر ئاسایی ده‌بنه‌وه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.