Fahrettin İbrahim
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سریلانكا مایتریپالا سیریسێنا ئه‌نجامدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له په‌لاماره‌كانی سریلانكا گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌ره‌خۆشیی له سیریسێنا كرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە توندی کردەوە نامرۆڤانەکەی ئیدانە کردووە.
شایەنی باسە رۆژی ٢١ی مانگ چەندین هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر 3 کڵێسا و 3 هۆتێل لە شاری کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا، جەژنی مەسیحییەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج کە بە هۆیەوە 359 کەس کوژراو و 500 کەس بریندار بوون.