Tuğçenur Yılmaz,Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی له‌باره‌ی 24ی نیسانه‌وه كه به ساڵوه‌گه‌ڕی رووداوه‌كانی 1915ی ئه‌رمه‌نییه‌كان داده‌نرێت، ره‌تكرده‌وه. تره‌مپ ده‌سته‌واژه‌ی "مێدس یه‌گهه‌رن"ی به‌كارهێنابوو كه به‌واتای كاره‌ساتی گه‌وره دێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، "روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915ه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م روونكردنه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه. تێكه‌ڵكردنی مێژوو له‌گه‌ڵ بابه‌ته سیاسییه ناوخۆییه‌كاندا، جێگای قبوڵ نییه".
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "جارێكی دیكه ئازاری زیاتر له 500 هه‌زار موسڵمان وه‌بیرده‌هێنینه‌وه كه له‌لایه‌ن یاخیبووه ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه كوژراون و سه‌رۆك تره‌مپ بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ دادپه‌روه‌ری".
تره‌مپ ئه‌مڕۆ له‌نووسراوێكدا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915ی ئه‌رمه‌نییه‌كان نووسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌مان یاد دێته‌وه كه له مێدس یه‌گهه‌رن ئازاریان چه‌شتووه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ده‌ی 20هم".