Andaç Hongur,Muhammet Ali Kemal
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی شاره‌وانی ئه‌یوب سوڵتانی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی كه نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئه‌یوب سوڵتان كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی شاره‌وانی ناوچه‌كه‌ی كرد و بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێک له شاره‌وانی ئه‌یوب سوڵتان مایه‌وه. دواتر و له‌كاتی جێهێشتنی شارهوانییهكهدا سڵاوی له‌و هاووڵاتییانه كرد كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و حیزبی هاوه‌ڵی ئه‌ردۆغانیان له سه‌ردانه‌كه‌یدا كرد.