Izzet Taskiran
12 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''ئێمە گوتمان بەدڵنیاییەوە ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا، لەگەڵ پوتین و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێکەوەییەک بێتە ئاراوە و ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رەققە ئەنجام بدرێت، ئەوا ئێمە بەشداری تێدا دەکەین بەڵام مەرجێکمان هەیە. چییە ئەو مەرجە؟ ئەوەیە کە پەیەدە و یەپەگە نابێت لەنێو ئەو ئۆپەراسیۆنەدا بن. بۆچی؟ چونکە ئەوانە رێکخراوی تیرۆریستیین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانەی بەشدارییکردنی لە ''کۆبوونەوەی مەزن لەگەڵ لاوان‌دا'' کە لە زانکۆی زانستە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو، لەلایەن هەریەک لە کەناڵەکانی "a HABER" و "ATV"یەوە گوازرایەوە، وەڵام پرسیارەکانی خوێندکارانی زانکۆی سەبارەت بە گۆڕانکاریی دەستوور و سیستمی حکوومەتی سەرکۆماریی دایەوە.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د دا دۆست بوون و ئه‌وكاته بابه‌تی له‌و جۆره له‌ئارادا نه‌بووه.
ئه‌ردۆغان وه‌بیریهێنایه‌وه كه پێشتر به‌خێزانی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و گوتی، "له‌وكاته‌دا ناسنامه‌ی به هاووڵاتییه كورده‌كانی نه‌ده‌دا. من پێم گوت بۆچی ناسنامه‌یان پێناده‌یت؟ ناسنامه و پاسپۆرتیان بده‌رێ. گوتی با كه‌مێك كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌و ئه‌سه‌ده‌ی كه ناسنامه‌ی نه‌ده‌دا به كورد، ئێستا هه‌موو یارمه‌تییه‌كی مادی و چه‌كیان پێده‌دات، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و نییه پشتگیری‌یان ده‌كات. لێره‌دا كاتێك ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د پچڕاند، له توركیاوه كڵچدارئۆغڵو و تیمه‌كه‌ی و هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د به‌ست".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌لباب زۆری خایاند، به‌ڵام له كۆتاییدا داعش ئه‌وێی جێهێشت و، گوتی: "ئێستا لای ئێمه ئامانجێك هه‌یه (لە سووریا). ئه‌و ئامانجه‌ش له خۆرهه‌ڵاتدا منبج، كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای فورات. هه‌روه‌ها له باشووریش ره‌ققا هه‌یه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له دیالۆگێكی راستگۆیانهدا له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ست به جووڵه بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵیانین له منبج، له رهققەش له‌گه‌ڵیانین. من له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتیندا باسی ئه‌وه‌م كرد. له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شیاندا كه ده‌زانن سه‌ردانیان كردین، له‌گه‌ڵیدا باسی ئه‌و بابه‌ته‌م كرد. به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڕێزی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌وانه هه‌یه، ئه‌گه‌ر لێی بپرسیت منبج له‌كوێیه، ره‌ققە له كوێیه، باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌وه‌یش نازانێت. ته‌نیا قسه ده‌كات، ئه‌گه‌ر لێی بپرسیت منبج له كێ پێكدێت، ئه‌وه‌یش نازانێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه منبج ناحیه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه و، له‌سه‌دا 90ی له عه‌ره‌ب پێكهاتووه.
گوتیشی: ''ئێمە گوتمان بەدڵنیاییەوە ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا، لەگەڵ پوتین و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێکەوەییەک بێتە ئاراوە و ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رەققە ئەنجام بدرێت، ئەوا ئێمە بەشداری تێدا دەکەین بەڵام مەرجێکمان هەیە. چییە ئەو مەرجە؟ ئەوەیە کە پەیەدە و یەپەگە نابێت لەنێو ئەو ئۆپەراسیۆنەدا بن. بۆچی؟ چونەکە ئەوانە رێکخراوی تیرۆریستیین''.