Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆنفرانسی یه‌كه‌می دادوه‌ریی دادگا باڵاكان و دادگا ده‌ستوورییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام و چاودێری رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامییدا، كه له كۆشكی دۆڵماباخچه به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له زۆر شوێنی جیهان و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كه‌مان ستهمگهلی ئه‌وتۆ ئه‌نجامده‌درێن كه ویژدانه‌كان خوێن لێدێنن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر له‌باره‌ی تاوانی كوژرانی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقجی دوا و رایگه‌یاند: "كوشتنی (خاشقجی) له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه (له ئیستانبوڵ) بابه‌تێك نییه په‌راوێز بخرێت (به‌ڵكو) له راستیدا بابه‌ته‌كه به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه كراوه‌یه. له تۆماره ده‌نگییه‌كان ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌ركه‌وت كه له نێو ئه‌وانه‌ی هاتوون له نزیكترین كه‌سه چالاك و رۆڵگێڕهكانی شازاده‌ی جێنشینن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و شوێنه‌ی كه رووداوه‌كه تێیدا ئه‌نجامدراوه، دیاره. له‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی كه بۆ لای ئێمه نێردران، ئه‌وه‌مان پرسی. له‌نێو ئه‌و ١٥ كه‌سه‌دا ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه هه‌یه. ئێوه ده‌زانن ئه‌م بكه‌ره كێیه و توانای ئه‌وه‌تان هه‌یه ئه‌م بكه‌ره ئاشكرابكه‌ن. ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه دایانه‌وه، ئه‌وه‌بوو له ئێستادا ١٨ كه‌سمان ده‌ستگیركردووه و دواتر ئه‌م ژماره‌یه‌یان بۆ ٢٢ به‌رزكرده‌وه".
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی سعوودیه و سه‌رۆكی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵیش، رایگه‌یاند: "هات و كۆبوونه‌وه و ده‌ستی كرد به هێنانه‌وه‌ی شێر و رێوی. بچووكترین زانیاری و به‌ڵگه‌ی نه‌دا به سه‌رۆكی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، به‌ڵام سه‌رۆكی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ هه‌موو جۆره زانیارییه‌كی پێویستی دا به ئه‌و".
گوتیشی: "حه‌ق ده‌چه‌سپێت، پێشهاته‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئهمریكاتان بینی، ئه‌مه زیاتر به‌ره‌وپێشده‌چێت و به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆچی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانمان دایه ئه‌مریكییه‌كان، ده‌زگای هه‌واڵگرییان و كاربه‌ده‌ستانیان. به‌ریتانییه‌كان داوایان كرد، دامانه ئه‌وانیش. ئه‌ڵمانه‌كان داوایان كرد، دامانه ئه‌وانیش. دامانه سعوودیه، دامانه فه‌ڕه‌نسییه‌كان. گوتمان كێ ده‌یه‌وێت، ئاماده‌ین ئه‌م زانیارییانه‌ی بده‌ینێ. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی بنه‌مای وڵاته. بۆ ئه‌وه داماننێ تا دادپه‌روه‌ریی شوێنی خۆی بگرێت".
ئه‌ردۆغان هه‌ر سه‌باره‌ت به كوژرانی خاشقچی رایگه‌یاند: "هه‌ندێك لایەن و وڵات له جیهانی ئیسلامی، به داخه‌وه كه حه‌ق و راستییان له‌چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌رییدا نه‌گوت".
گوتیشی: "ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه ئه‌م كاره كوێ تێوه‌ده‌گلێنێت. له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا، نیكی هالی روونكردنه‌وه‌ی دا. به‌روونی ناوی دا. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری شتێكه. ئیتر ئه‌م كاره به ته‌واوه‌تی و به‌سه‌رجه‌م نهێنییهكانییهوه، روونده‌بێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئامانجی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، ئه‌لقاعیده، بۆكۆ حه‌رام و ئهششهبابهوه فشار بخه‌نه سه‌ر جیهانی ئیسلامیی، وشككردنی ده‌ماری ژیانی موسڵمانانه".
دواتر گوتی: "به دڵته‌نگییه‌وه ده‌مه‌وێت گوزارشت له‌وه بكه‌م كه حكوومه‌تی زۆرترینی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان له دیمه‌نێكی دووردان له هه‌ریه‌ك له ئازادییه‌كان، یاسا و دادپه‌روه‌ریی كه ته‌نانه‌ت له ئاستێكدان به‌ره‌وڕووی ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه نابنه‌وه. ئه‌مه وه‌ك ره‌خنه له‌خۆگرتن ده‌ڵێم".
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فوڕات، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "توركیا له‌بابه‌تی ده‌ستوه‌ردان له زۆنگاوی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات به‌پێی پێویست كاتی له‌ده‌ستداوه. له‌مه‌ودوا ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرین یه‌ك رۆژیش دوای بخه‌ین. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فوڕات به خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش بگه‌یه‌نین".
گوتیشی: "ئه‌و هێرشه ناپاكانهیهی كرایه سه‌ر سه‌ربازانمان له عه‌فرین له ته‌لره‌فعه‌ته‌وه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕیاره‌ی داومانه چه‌ند له جێگه‌ی خۆیدا بووه".
ئەردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ده‌یانه‌وێت له رێگای چیرۆكی منبجه‌وه كه كردوویانه‌ته یاری 'سه‌یری فێڵباز بكه، فێڵباز' سه‌رنجمان بڵاوبكهن و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان تێك بده‌ن".
راشیگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنمان بۆ سه‌ر سنجار و دامێنه‌كانی مه‌خمور، قه‌ره‌چۆغ ئه‌نجام دا كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر سنووره‌كانمان دروست كردووه. (ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌یشی) به‌دوا دادێت".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "به‌و هه‌نگاوانه‌ی له سووریا ناومانن ته‌نها ئاسایشی وڵاتی خۆمان ناپارێزین، به‌ڵكو شكۆی ئوممه‌ت و هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ده‌پارێزین".