Hasan Namlı,Ömer Yasin Ergin,Hasan Gündüz,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
دیاربه‌كر – AA
به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له پێشهاتی نه‌خوازراو وێڕای داخستنی دوو ده‌رگاكه‌ی دیكه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شه‌وی دوێنێوه به‌رده‌وامن له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له‌و ناوچانه‌ی نیشته‌جێبوون كه ده‌كه‌ونه كه‌ناراوه‌كانی رووباری دیجله. ئه‌و كه‌سانه‌ش گوازراونه‌ته‌وه جێگای دیكه كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌وژمی ئاو ناوچه‌كانیان بگرێته‌وه. تا به‌یانی ئه‌مڕۆش له رێگای زه‌نگه‌وه هاووڵاتییانی ئه‌م ناوچانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی دیاربه‌كر، ئۆغوز قه‌ساب رایگه‌یاند دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای یه‌كه‌م و دووه‌م و له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سێیه‌مدا ته‌وژمی ئاوه‌كه زیادی كردووه و به‌مهۆیه‌وه ده‌رگاكه‌ی شكاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بیندراوه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له ناوچه‌ی پردی ئۆنگۆزلو كه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه دوو مه‌تر به‌رزبۆته‌وه. به‌شێك له كافتریاكانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پرده مێژووییه كه له كه‌ناری رووباره‌كه‌وه نزیكن كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاو.