ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راوێژكاری میت هاكان فیدان به‌مه‌به‌ستی خۆكاندیداكردن بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی توركیا گوتی: "كه‌سێكی روونم و ده‌مه‌وێت به راشكاوی بڵێم كه به ئهرێنییەوە سه‌یری خۆكاندیداكردنی فیدان ناكه‌م. ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ش به راشكاوێ بڵێم كه به سهرۆكوهزرانیشم راگه‌یاندووە".
له وەڵامی پرسیارێكدا كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به گه‌رمی پێشوازیتان له خۆكاندیداكردنی راوێژكاری میت هاكان فیدان نه‌كردووه و ئه‌مه‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆر توانرا قه‌ناعه‌تی پێ بێنی، ئه‌م ده‌نگۆیانه راسته؟ هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له خۆكاندیداكردنی فیدان گرت، تێڕوانینتان به‌رامبه‌ر به‌م ره‌خنانه چییه؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ له‌م ههڵسانگاندنانه جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه. كه‌سێكی روونم و ده‌مه‌وێت به راشكاوی بڵێم كه به ئهرێنییەوە سه‌یری خۆكاندیداكردنی فیدان ناكه‌م. ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ش به راشكاوێ بڵێم كه به سهرۆكوهزرانیشم راگه‌یاند. هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێ كرد قبووڵكردنی كاندیداكان ئه‌ركی سه‌رۆكوه‌زیرانه و خاوه‌نی ئه‌م مافه نیم".
سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌كانی په‌رله‌مانتارانی پارته‌كانی ئوپۆزسیۆن گوتی: "بێگومان كه‌سێك كه سه‌رۆكایه‌تی میتی كردبێت و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به بۆچوونیان له‌باره‌ی خۆكاندیداكردنی یاخود خۆكاندیدا نه‌كردنی به‌ڕاستی دانانێم. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه. هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمانبه‌رێك ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه و خۆی كاندیدا ده‌كات به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆكی میتیش ده‌توانێت ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه. ئه‌مه فه‌رمانبه‌رانی داد و فه‌رمانبه‌رانی ئاسایشیش ده‌گرێته‌وه. هیچ قه‌ده‌غه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه له‌ئارادا نییه. هه‌موو كه‌سێك به‌گوێره‌ی رێساكان بیه‌وێت خۆی كاندیدا بكات ئه‌وە ده‌توانێ كاندیدا بێت".