Salih Bilici
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاره‌كاندا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "هه‌وڵ ده‌درێت له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه گه‌مارۆی توركیا بدرێت. ده‌خوازرێت وڵاته‌كه‌مان وه‌ك شێرێكی په‌نچه هه‌ڵكێشراو ده‌سته‌مۆ بكرێت. ئه‌وانه‌ی به توركیای كۆن راهاتوون، توركیایه‌كی به‌هێزیان پێ هه‌رس ناكرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌وه‌ی كه توركیا بووه‌ته ئومێدی سته‌ملێكراو و چه‌وسێنراوه‌كان و ده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكاراندا به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن نیگه‌ران ده‌كات. دڵنیابن هه‌تا توركیا به‌هێزتربێت و فشاره‌كان ره‌ت بكاته‌وه، كه‌سانێك هه‌ن نازانن چی بكه‌ن. چونكه توركیایه‌كی به‌هێز، واتا ئه‌و توركیایه‌ی كه خاوه‌نداریەتی له سته‌ملێكراوه‌كان ده‌كات. توركیای سه‌ربه‌خۆ، واتا ئه‌و وڵاته‌ی كه ئه‌و رۆڵه‌ی بۆی دانراوه به بێ پرسیار و لێكۆڵینه‌وه قبووڵ ناكات. له هه‌مووی گرنگتر، توركیایه‌كی له‌م جۆره، واتای وڵاتێك ده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌بێته نموونه و ئومێد بۆ وڵاتانی دیكه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی پیلانه‌كانی دژ بە توركیا به‌مجۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"بۆ راگرتنی بونیاتنانی تورکیایەکی گەورە و بەهێز پیلانی زۆر چەپەڵی فرە رەهەند و فرە کاراکتەر جێبەجێ دەکەن. لەو پیلانەدا بەکرێگیراوانی ئابووری، ئەو کەسانەی بە تانک و تۆپ دەیانەوێت ئیرادەی گەل تێکبشکێنن و ئەو کەسانەی هانی چاندنی تۆوی رەگەزپەرستی و مەزهەبی دەدەن هەن. لەو پیلانەدا هاوکاری رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکرێت و دەیانەوێت بیانکەنە تاجی سەر. لەو یارییە خوێناوییەدا بە شێوەیەکی ناچالاکانە چەتەکانی فەتۆ، پەکەکە، داعش، DHKP-C هەن".
سەرکۆماری تورکیا، باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد و گوتی: "هه‌میشه داوای ئه‌وه‌مان كرد كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه دووقۆڵیهكاندا به‌ره‌نگاری هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ببینه‌وه، به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه و فه‌تۆ. به‌ڵام زۆر وڵات كه وه‌ك دۆست و هاوپه‌یمان ده‌بینرێن هه‌ستیاری پێویستیان له‌و باره‌یه‌وه نیشان نه‌دا. له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێنڕێژانه راده‌ست بكه‌نه‌وه كه ده‌ستیان چووه‌تە خوێنی هاووڵاتییانمانه‌وه و دیموكراسی ئێمەیان كرده ئامانج، داواكارییه‌كانی ئێمەیان كرده ناو بیرۆكراسیه داخراوه‌كانه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بن، به بیانوی ناڕه‌وا هه‌وڵی ههڵخهڵهتنیاندا له پشت یاساوه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "كێ ده‌توانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه ئامانجی ئه‌و رێڕهوە تیرۆرییه‌ی هه‌وڵده‌درێت به‌درێژایی سنووری باشوورمان بكرێته‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه؟ ئایا شتێكی وه‌ها هه‌یه؟ درۆیه. رێڕه‌وی تیرۆر، ته‌نها بۆ گه‌مارۆدانی توركیایه. كه‌س فریومان نه‌دات. ئه‌وانه‌ی سووریایان كرده گه‌وره‌ترین بازاڕی چه‌ك، ئه‌وانه‌ی ده‌ستە خوێناوییه‌كانیان به هاوچه‌رخترین چه‌ك پڕچه‌ك كرد، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌وانه له پێناو دیموكراسیدا ناكه‌ن. ئه‌وانه په‌یوه‌ندیان به دیموكراسیه‌وه نییه، به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندی نییه".
گوتیشی: "ئێمه ده‌وڵه‌تی هۆزێك نین. ئێمه ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیاین، ده‌بێت ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ن ئه‌وه ببوورن ئێمه پێویستمان پێتان نییه. كاتێک ئێمه به پاره‌كانمان چه‌كمان لێتان ویست ده‌ڵێیت "كۆنگرێس"، به‌ڵام بێ وه‌رگرتنی هیچ پاره‌یه‌ك و بێ به‌رامبه‌ر چه‌ك ده‌ده‌یته رێكخراوی تیرۆریستیی. بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت "له باشووره‌وه توركیا گه‌مارۆ بده‌م". پلانه‌كه‌ی دیكه ناڵێم، ئه‌وه پلانی پشته‌وه‌یشی هه‌یه، ئه‌وه بابه‌تێكی جیایه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌م جۆره رووداوه‌كانی گێزیی وه‌بیرهێنایه‌وه، "توركیا رووبه‌ڕووی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی چه‌ند سه‌ده‌یی بووه‌ته‌وه. بیرتان دێته‌وه له رووداوه‌كانی گەزیدا له‌سه‌ر دیواره‌كان چی‌یان نووسیبوو. نووسینی، "سته‌م له 1453وه ده‌ستی پێكردووه" له كادیكیۆی ئیستانبوڵ، هه‌رگیز رێكه‌وت نییه. ئه‌وانه‌ی 1453 وه‌ك سته‌م ده‌بینن، منداڵه‌كانی بیزانسن. ناكرێت نه‌وه‌ی ئه‌م گهلهبن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هه‌روه‌ها باسی له هه‌ڵپه‌ساردنی ڤیزە له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا كرد و گوتی:
"زۆر به‌ڕوون و ئاشكرا ده‌یڵێم، ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی دروستكرد باڵیۆزێكه لێره. جێگه‌ی قبووڵ نییه ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی ستراتیجی وه‌ك توركیا بكاته فیدای باڵیۆزێك كه خۆیشی ناناسێت. گونجاو نییه ئێمه به‌وه بڵێین به‌ڵی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه وانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا به توركیا بڵێته‌وه. توركیا پێویستی بەوە نییه وانه‌ی دیموكراسی له‌و وڵاتانه وه‌ربگرێت كه ئه‌و كودهتاچییانهی دیموكراسیی وڵاته‌كه‌مانیان كرده ئامانج، له شهقامهكانیاندا به‌ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی مه‌یدانی پایته‌خته‌كانیان بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ته‌رخانكردووه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مافیاكانی تیرۆر له قه‌ندیل په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان هه‌یه، ناتوانن وانه‌ی یاسا به ئێمه بڵێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی رێگه‌ناده‌ن وه‌زیره‌كانمان بچنه كۆنسوڵخانه‌كانی خۆمان، ناتوانن باسی دیپلۆماسی بۆ ئێمه بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی له‌وباره‌وه ده‌یانه‌وێت سزای وڵاته‌كه‌مان بده‌ن، پێویسته سه‌ره‌تا هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی خۆیان ببینن. پێویسته بچنه به‌رده‌م ئاوێنه و رووبه‌ڕووی خۆیان ببنه‌وه".