Sarp Özer
31 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو جه‌ختی له گرنگیی درێژه‌دان به رێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، خولوسی ئاكار و سێرگی شۆیگو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا كه تاوتوێی دوایین دۆخی رێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه كراوه، له‌لایه‌ن ئاكاره‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه "ده‌ستپێشخه‌ریی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه كه رۆڵی گرنگی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی جیهانیی خۆراكدا و ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه سه‌رجه‌م كێشه‌كان ده‌كرێت له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، گرنگییه‌كی چاره‌نووسسازی هه‌یه و چاوه‌ڕێن بڕیاری سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌ستپێشخه‌ریی رێڕه‌وی دانه‌وێڵه كه پێویست ئه‌كات به دوور بێت له دۆخی پێكدادانه‌كان و به ته‌واوه‌تی چالاكییه‌كی مرۆییه، دووباره هه‌ڵبسه‌نگێندرێته‌وه".
هاوكات ئاكار باسی له‌وه كردووه كه توركیا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له‌سه‌روویانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركۆماری وڵات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له‌ناوچه‌كه و هاوكاریی مرۆیی‌دا، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیداوه، بۆ له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی.