Gülsem Adam,Hemın Othman Mohammed
12 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
ئانتالیا- AA
دووسه‌د هیندستانی كه له به‌ریتانیا ده‌ژین بۆ ئاهه‌نگێك كه سێ رۆژ و سێ شه‌و ده‌خایه‌نێت و له هۆتێلێكی گرانبه‌هادا سازده‌كرێت هاتوونه‌ته شاری ئانتالیا.
دوو خانه‌واده‌ی هیندستانی كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ژین و له كه‌رتی ئۆتۆمبێلدا كار ده‌كه‌ن بۆ ئاهه‌نگی كچ و كوڕه‌كه‌یان شاری ئانتالیایان هه‌ڵبژاردووه.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه ئه‌مڕۆ له هۆتیلێكی به‌ناوبانگی شاره‌كه ده‌ستیپێكرد له به‌ریتانیاوه 200 کەس به‌شداریان كرد. ئاهه‌نگه‌كه‌ش به جۆره‌ها سه‌مای به‌شداربووان و جۆره‌ها موزیك و نمایش رازێندرایه‌وه.
مسته‌فا ئۆنات به‌رپرسی چالاكی VIP و ئاهه‌نگی هۆتێله‌كه، مسته‌فا ئۆنات باسی له‌وه كرد كه ته‌واوی میوانان ئه‌و هاووڵاتییه هیندستانیانهن كه له به‌ریتانیا ده‌ژین.
مسته‌فا ئۆنات رایگەیاند كه هیندستانییەكانی ئه‌ورووپا ئیدی روو له توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئاهه‌نگه‌كانیان و گوتی: "ئاهه‌نگی ئه‌و دوو هاوسهرهمان سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له سێ هۆتێلی جیاوازماندا چالاكی جۆراوجۆر سازده‌كرێت. هیندستانییه‌كان ئیدی بۆ ئاهه‌نگه‌كانیان وڵاته‌كه‌مانیان هه‌ڵده‌بژێرن نه‌وەك ئه‌ورووپا. ئه‌و میوانانه‌ی له هیندستانه‌وه دێن پاش ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌و میوانانه‌ی له له‌نده‌نه‌وه هاتوون جارێ له هۆتێله‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه".