Sidar Can Eren,Rewa Mahmood Hasan
12 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
دێرسم - AA
شارۆچکەی ئۆڤاجک سەربە پارێزگای دێرسم لەگەڵ دەوڵەمەندی کولتوورەکەی و جوانییە سەرنجڕاکێشەکەی لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا، باوەشی بۆ گەشتیاران کردووەتەوە.
لە رووی رووبەرەوە، ئۆڤاجک گەورەترین قەزای سەربە پارێزگای دێرسم-ە و هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و هاوشێوەی زستانەکەی لە وەرزی بەهاریشدا جوانیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە.
گرووپێکی ٣٠ کەسی کە پێکهاتوون لە فۆتۆگرافەر لە شاری ئیستانبوڵەوە چوونەتە شارۆچکەکە و سەردانی دیمەنە جوانەکان و شوێنەوارە مێژووییەکانی دەکەن.
فۆتۆگرافەران سەردانی گوندەکانی کزک، بورناک، چاکماکلی، ئاکیایک-یان کرد هەروەک لەنێو گوندەکاندا ئەو ماڵانەیان بەسەر کردەوە کە لەسەر شێوازی کۆن ماونەتەوە و جوانیەکی بێوێنەیان هەیە.
فۆتۆگرافەر ئەمینە باشاک یەکێکە لەوانەی سەردانی ئۆڤاجک-ی کردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر دەمێکە چاوەڕوانە بێتە ئۆڤاجک و وێنە بگرێت چونکە جوانترین وێنەی تیادا دەردەچێت، بە هۆی سەرنجڕاکێشی سروشتەکەیەوە.