دەرسیم
سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی گەنجانی دەرسیم (GENCSEM) بەھاوکاریی شارەوانیی شارەکە چالاکیی یاریی بەلەمی سەرکێشیان لە رووباری مونزور ئەنجام دا.
سەرۆکی شارەوانیی دەرسیم ئەدیبە شاھین پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی "ئێمە گرنگی بە گەنجانی شارەکەمان دەدەین، داوای کەرەستەی یاری بەلەمی سەرکێشمان لێکرا، ئێمەش کەلوپەلی پێویستمان بۆ ھەشت یاریزان دابین کرد."
ئەدیبە گوتیشی "سروشتی دەرسیم بۆ ئەم یارییە زۆر گونجاوە، ھەرکەس ئێرەی بینیوە ئەم قسەیەی کردووە، ئێمەش ئەم یارییە دەکەینە وەرزشێکی باوی گەنجانی ئەم ناوچەیە."