Hatice Özdemir Tosun
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
ئانتالیا - AA
قایمقامی ماناڤگات، مستەفا ییغیت رایگەیاند کە دوای ئەو ئاگرەی دارستانی ناوچەکەی گرتەوە، ئەو ١٠ کەسەی لە رێستۆرانتێکدا گیریانخواردبوو، رزگارکران.
ئەو ئاگرەی کە دوێنێ لە چەند شوێنێکی شارۆچکەی ماناڤگات سەربە پارێزگای ئانتالیا کەوتەوە بەردەوامە، هەروەها کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە شارۆچکەی ئاکسەکی کەوتەوە و تەشەنەی کرد بۆ شارۆچکەی ماناڤگات لە وشکانی و ئاسمانەوە درێژەی هەیە.
قایمقامی قەزای ماناڤگات، مستەفا ییغیت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لە کاتەکانی بەیانییەوە دەستیان بە کارێکی چڕکردووە بۆ رزگارکردنی ئەو ١٠ کەسەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە لە رێستۆرانتێکی بەنداوی ئۆیماپنار گیریان خواردووە.
مستەفا ییغیت باسی لەوە کرد کە کارەکان بە سەرکەوتوویی تەواوبوون و گوتی: ''ئەو ١٠ کەسەمان کە لە بەنداوی ئۆیماپنار گیریانخواردبوو رزگارکران و لە نەخۆشخانە لەژێر کۆنترۆڵدان. دوکەڵی ئاگرەکە کاریگەری کردووەتە سەریان، مەترسی لەسەر ژیانیان نییە''.