Sarp Özer
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئه‌رزینجان - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند كه كاره‌كانی په‌یوه‌ست به ناوچه‌ی ئارام له سووریا بهڕژدییهوه درێژه‌یان هه‌یه و گوتی: "كاره‌كانمان به مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كاندا له داهاتوویه‌كی نزیكدا، درێژه‌یان هه‌یه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان له ئه‌رزینجان به‌سه‌ركردنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خولوسی ئاكار و فه‌رمانده‌كانی سوپا سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی سێیه‌می سوپایان كرد، زانیاری‌یان له‌باره‌ی چالاكییه‌كانه‌وه وه‌رگرت، و فه‌رمان و رێنماییان دا به فه‌رمانده‌كان.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی دوایین قۆناغ دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بهڕژدیی و وره‌یه‌كی ههڵكشاوهوه درێژه‌ی هه‌یه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌وڵی چڕیان له باكووری عێراق و سووریا داوه و گوتی: "له‌پاڵ ئه‌مه‌دا له ئیجه، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاست و له قوبرس، سوورین له‌سه‌ر پارێزگارییكردن له مافه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و برا قوبرسییهكانمان".
خولوسی ئاكار تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تا ئه‌و كاته‌ی دوایین تیرۆریست له چالاكی ده‌خرێت، درێژه‌ی ده‌بێت و گوتی: "چالاكییه پهیوهستهكانمان به بابه‌ته‌كانی مافی وڵات و گه‌له ره‌سه‌نه‌كه‌مان و سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆییمان، بهڕژدییهوه درێژه‌یان هه‌یه. ئه‌مه گاڵته‌ی تیادا نییه. رۆژ ئه‌مڕۆیه و سات ئه‌م ساته‌یه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌رگیز رێگه به رێڕه‌وی تیرۆر له باشووری توركیا ناده‌ن و گوتی:
"فه‌رمانه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان زۆر روون و ئاشكران. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تا ئه‌مڕۆ كاره‌كانمان به تێگه‌یشتنی 'ئه‌گه‌ر مردم شه‌هیدم، ئه‌گه‌ر مام ئه‌وا جه‌نگاوه‌رم' درێژه پێداوه، بۆ له‌مه‌ودواش به‌توندیی زیاتر و خێراییه‌كی زۆرتر به‌رده‌وام ده‌بین. با هیچ كه‌سێك گومانی له‌مه نه‌بێت. له خۆرهه‌ڵاتی فورات له په‌یوه‌ندییداین له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریكا. ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆن له ئاكچاكاله دامه‌زرێنرا. له‌وێ جه‌نه‌راڵێكی تورك و جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی، له رێگه‌ی كاركردنی هاوبەش سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا له پێناو پاككردنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستان، درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و رێڕه‌وێكی ئاشتی، به‌كاره چڕوپڕهكانمان درێژه‌یان هه‌یه. سه‌ره‌تا فڕینی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرا. پێرێ فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ر سازكرا. ئه‌وه هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی بوو. كاره‌كان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فڕینێكی هاوشێوه به هێلیكۆپته‌رێكی توركیا له میانی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، درێژه‌یان هه‌یه. دواتریش ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كات. كاره‌كان بۆ ئه‌م دهورییانهش درێژه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بێت''.
خولوسی ئاكار هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌مان دراوه‌تێ كه ژماره‌یه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆریستان تێكدراون و به‌شێك له تیرۆریستان له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه، ئه‌م زانیارییانه پێویستیان به پشتڕاستكردنه‌وه هه‌یه. به مه‌به‌ستی پشتڕاستكردنه‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌م كارانه، هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن. ئارامگرییمان له‌باره‌ی دواكه‌وتن نییه. ئه‌مه دووباره و سێباره به موخاتهبهكانمان ده‌ڵێین. پێویسته ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پلانمان بۆ داناوه و له‌سه‌ر رێككه‌وتووین، به خێراییه‌كی دیارییكراو درێژه‌یان هه‌بێت و ئه‌نجامبدرێن. پێویسته هیچ گرفتێك روونه‌دات. ئه‌گه‌ر بێت و له‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌سه‌ر رێككه‌وتووین هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نه‌بێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی پلانمان بۆ داناون ئه‌نجامنه‌درێن، ئه‌وا كۆماری توركیا پلانی B و پلانی Cشی هه‌یه. بژارده‌ی ئێمه به‌و ئاراسته‌یه‌دایه كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر رێككه‌وتووین، ئه‌نجامی بده‌ین".
- دابینكردنی S-400
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كیی و ئاسمانیی بۆسه‌ر توركیا و ئه‌و كاره چڕوپڕانه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له‌و هه‌ڕه‌شانه و پارێزگارییكردن له گه‌ل ئه‌نجامدراون. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه له چوارچێوه‌ی كاره‌كاندا و به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی توركیا ده‌ستنیشانیكردبوون، رووسیا وه‌ڵامی گونجاوی داوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا له‌گه‌ڵی رێككه‌وتوون بۆ دابینكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كیی دوور مه‌ودا و گوتی: "له ١٢ی ته‌مووزدا كاره‌كانی دابینكردنی S-400 ده‌ستیپێكرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه. مووشه‌كهه‌ڵگری یه‌كه‌م هات. سه‌باره‌ت به مووشه‌كهه‌ڵگری دووه‌میش له سبه‌ی، واته له ٢٧ی ئابه‌وه، كاره‌كانی ره‌وانه‌كردن و گواستنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. ئامانجمان ئه‌وه‌یه وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كیی ئاسمانیی و مووشه‌كیی پارێزراوبن".