Hüseyin Güney
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
ئادانا - AA
ئەو ئاگرەی لە دارستانی شارۆچکەی چوکورئۆڤا لە پارێزگای ئادانا کەوتەوە، کۆنترۆڵکرا.
بە پێی زانیاری دەستکەوتوو، بە هۆکارێک کە هێشتا نازانرێت ئاگر لە دارستانی ناوچەی بەیازئێڤلەر کەوتووەتەوە.
دوا بە دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمی ئاگرکوژێنەوەی سەربە شارەوانی شارەکە رەوانە ناوچەکە کران و دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد.
دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکان ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ کرا کە زیانی بە هەشت هێکتار رووبەری دارستان گەیاند.