Aziz Aslan
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
دياربەكر - AA
دادگای كارگێڕیی یه‌كی دیاربه‌كر داواكاریی سه‌رۆكی پێشووی گه‌وره‌شاره‌وانی دیاربه‌كر، عه‌دنان سهلچوك مزراكلی، كه سه‌ربه هه‌ده‌په‌یه، ره‌تكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانانی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی دیاربه‌كر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه، پێشكه‌شیكردبوو.
عه‌دنان سهلچوك مزراكلی كە لە چوارچێوەى لێكۆڵينەوە لە تيرۆر لە لايەن وەزارەتى ناوخۆی توركياوە لە ئەركەكەى دوورخرايەوە و دۆسیه‌یه‌ك له‌دژی به تۆمه‌تی "ئەندامبوون لە رێكخراوى تيرۆريستيى چەكدار" كرايەوە و بە نۆ ساڵ و چوار مانگ و ١٥ رۆژ زيندانى سزادرا، لە رێگەى پارێزەرەكانييەوە، داوايەكى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕياره‌كه‌ى وەزارەتى ناوخۆ سەبارەت بە دوورخستنەوەى لە كارەكەى، وەك سەرۆكى گەورەشارەوانى دياربەكر، پێشكه‌شكرد.
پارێزەرانى وەزارەتى ناوخۆی توركيا لەمیانی بەرگرییكردندا، پاساوى ئەوەيان هێنايەوە كە لێكۆڵينەوە لەگەڵ مزراكلى لەباره‌ی تۆمەتەكانى "درووستكردن يان بەڕێوەبردنى رێكخراوى تيرۆريستيى چەكدار"، "ئەندامبوون لە رێكخراوى تيرۆريستيى چەكدار"، "بانگەشەكردن بۆ رێكخراوى تيرۆريستیى" لەگەڵ "پياهەڵدانى تاوان يان تاوانباران" هێشتا بەردەوامە.
لە دواى ته‌واوبوونی بەرگريیكردنەكان، دادگا بڕيارەكەى ئاشكراكرد و بەهۆى ئەوەى ئەو لێكۆڵينەوانەی لەگەڵ داواكار مزراكلى بەردەوامە و پەيوەندييان بە ئەركەكەيەوە هەيە، داواكه‌ى بە گونجاو نەزانراوە.
له پاساوه‌كانی بڕيارەكەى دادگادا، هاتووە:
"لەبەر بەڕێوەچوونى لێكۆڵينەوەكان بەشێوەيەكى تەندروست و لەسەر بنەماى هۆكارى بەرجەستەكراو و به لەبەرچاوگرتنى ئەوەى كە لەگەڵ شێوازى ئەركەكە بگونجێت. هيچ شتێكى پێچەوانەى ياسا لە بڕيارى لەكار دوورخستنەوەى داواكار نييە. لەبەر ئەم هۆيە داواكەى داواكارمان رەتكردەوە".