Sarp Özer
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
ئەسكیشههر - AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق، ١٢ ئامانجی رێکخراوەکە خاپوور کران.
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خوڵوسی ئاکار لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە یەکخراوەکانەوە چاودێریی هێرشەکانی سەر هەریەک لە قەندیل، شنگال، خواکوڕک و ئاڤاشین-باسیانی لە باکووری عێراق کرد
خوڵوسی ئاکار گوتی"به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كانمان ده‌ده‌ین دژ به هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان. گه‌ڕانه‌وه له‌وه‌دا نییه. ئه‌مجاره‌یان ئێمه سوورین له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به گشت رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان. سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكاندا، هه‌میشه له‌ژێر فه‌رمانی گه‌ل و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیدایە".
ئاكار ئێواره‌ی دوێنێ به‌یاوه‌ریی هه‌ریه‌كه له فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی، یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، حه‌سه‌ن كوچوك یوز و فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی، عه‌دنان ئۆزباڵ گه‌یشته فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.