Barış Gündoğan
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، نورەددین جانیکلی رایگەیاند "ئامانجی ئێستامان جیاوازە. تا ئەو کاتەی تیرۆر بەتەواوی لەناودەبەین، لەوێ دەمێنینەوە. لە باکووری عیراق دەمێنینەوە."
وەزیری بەرگری تورکیا، لە بارەی ئۆپەراسیۆنی قەندیل گوتی: "بەھۆکاری ئەمنی و بێ زیانگەیاندن بە خاکی ھیچ وڵاتێک و بەشێوەیەکی کاتی ئەنجامیدەدەین، بەڵام تا ئەو ناوچەیە لە تەواوی تیرۆریستان پاکدەکرێتەوە و مەترسیمان لەسەر نامێنێت، بەردەوامدەبێت. ئەمە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی کاتی نییە و پاشان بگەڕێینەوە."
وەزیری بەرگریی تورکیا، گوتیشی: "دوایین ئۆپەراسیۆن لەوانەی دیکە جیاوازە. لەو شوێنەوە ھەڕەشە و پەلاماری زۆر بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجامدەدرێت. دزەکردنی جددی لەئارادایە. ناوچەیەکی تابڵێی شاخاوییە. شوێنێکە کە تیرۆریستان بەئاسانی جموجۆڵی تیادا دەکەن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.