AA
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی ٢٨ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و راوێژكاری پارته‌كه‌یدا له ناوچه‌ی كزڵجاهامام-ی ئیستانبوڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك هۆكارێكی تاقیكردنه‌وه، خه‌بات و لێپرسینه‌وه‌یه. گوتی: "له ههڵبژاردنهكهنی ٣١ن ئاداردا به رێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنمان له‌و تاقیكردنه‌وه‌دا به‌ده‌ستهێنا.گه‌له‌كه‌مان له كۆی هه‌زار و ٣٨٩ شاره‌وانی ٧٥٨ شاره‌وانییان به تیمه‌كانی ئاك پارتی سپاردووه. تا كۆتایی چاودێری قۆناخی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت".
له‌باره‌ی تانه‌دانی سهرووئاساییان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ ئه‌ردۆغان گوتی: "لێره‌دا رێكخستنێكی رێكخراوه‌یی زۆر جددی هه‌یه. به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستمان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. كردنه ئامانجی ئێمه و هێرشكردنه سه‌رمان بێپه‌روا له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه به‌هۆی به‌كارهێنانی رێگاكانی تانه‌دان كه له یاسای هه‌ڵبژاردن رێگا پێدراوه به ته‌واوی واتا ره‌وشێكه هه‌م مایه‌ی پێكه‌نینه و هه‌م مایه‌ی خه‌م. قسه له‌سه‌ر شتێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كرێت' ئاك پارتی بێ ئومێد بووه.' زۆر به روونی ده‌یڵێم، تا دوایین سات به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خەباتی یاساییمان. پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵبژێردراون و پێنجی دیكه‌یش سەپێندراون كۆ یه‌ك كه سه‌رۆك شاره‌وانییه. به‌ڵام پێموایه ئه‌وه له‌گه‌ڵ دیموكراسی ناگونجێ، چونكه له دیموكراسیدا باڵاده‌ستی بۆ هه‌ڵبژێردراوانه نه‌ك ئه‌وانه‌ی سەپێندراون. پێویسته چاو به سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌ماندا بخشێندرێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ركۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌و ههلقۆزهرانهوه جێناهێڵن كه له چوار لاوه سه‌نگه‌ریان لێ‌گرتوون بۆ ئه‌وه‌ی به تیری ژه‌هراوی پارته‌كه‌یان بپێكن، گوتی: "ئه‌و كارانه‌ی له نێو ئێمه تا ئاستێكی دیار و ئه‌و خاڵه دیارانه‌ی ئه‌نجام دراون به‌جۆرێك نین جێگای دڵپێخۆش بوون نه‌بن. گه‌له‌كه‌م ده‌ڵێت 'ئه‌م ئیستانبوڵه ئاسوده‌ی نه‌كردم، ئه‌وه روونه لێره‌دا فێڵێك كراوه و ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و فێڵه مه‌رجه ته ئاسووده ببم'. ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پیاوی ئه‌و دۆزه‌ن؛ به درێژایی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوێ بوون و چووبوونه كوێ؟. له‌م سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌وانه‌ی له‌پاڵمان بوون و ئه‌وانه‌شی له دژمان بوون له‌بیر ناكه‌ین. ئه‌وانه‌ی له ره‌وشتی ئه‌م رێكخستنه بێبه‌شبوون هیچ كات ناتوانن خۆیان به‌یان بكه‌ن. بزانن كه ئه‌م رێكخستنه رێكخستنێك نییه ته‌نیا له ئه‌نقه‌ره هه‌بێت. له هه‌ر پارێزگا و شارۆچكه‌یه‌ك هه‌رچییه‌ك ببێت هه‌موویمان پێده‌گات. دازانین له‌هه‌ركوێیه‌ك چی بگوزه‌رێت".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تا كۆتایی پابه‌ندی گوته، به‌ڵێن و ئه هاوپه‌یمانیه ده‌بن كه له شه‌وی ١٥ی تهمووز دروستیان كردووه، گوتی: "ئه‌وانه‌ی پشتیان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه داوه ناتوانن له ئێمه تێبگه‌ن. ئه‌وانه‌ی حه‌زی سیاسی‌یان له ئهندازیاریاندا ده‌بیننه‌وه ناتوانن هه‌ست به ئێمه بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی به‌وه رازین كار له‌گه‌ڵ سیناریۆكانی دژی توركیا بكه‌ن له خه‌باتی ئێمه ناتوانن تێبگه‌ن. ئه‌وانه‌ی به‌پێی بای هه‌ڵكردوو ئاراسته‌یان ده‌گۆڕن ئه‌وانه‌ی له كۆشكه شوشهبهندهكانهوه یاری سیاسیی به‌رز ده‌كه‌ن له نهێنی تێكۆشانی ئێمه ناتوانن تێبگه‌ن. داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه مێشك و دڵیان نه‌خستۆته ژێر فه‌رمانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی توركیا به‌یه‌ك بگه‌ین. له‌م وڵاته تاكه جهمسهرگیرییهك هه‌بێ ئه‌وانه‌ن كه له پێناو خاڵه هاوبه‌شه‌كانی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان جێیان گرتووه. جگه له‌وه هیچ جهمسهرگیرییهكی دیكه نییه و دانی پێدا نانێین. پێویستیشمان به‌و جۆره جه‌مسه‌رگیرییه نییه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی هه‌ڵبژاردندا كێبڕكێی سیاسیی گه‌رم ده‌بێت و گوشار زیاد ده‌كات، به‌ڵام له كولتووری سیاسییماندا كاتێ سندوقه‌كان داخران و ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار كران قۆناخی هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێته رابردوو. لەم بارەیەوە ئەردۆغان گوتی: "داینامیكی قۆناخی هه‌ڵبژاردن و قۆناخی جێبه‌جێكردن جیاوازه. له قۆناخی جێبه‌جێكردندا هه‌موو وزه و كاته‌كان ته‌رخان ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كانی وڵات و خزمەتكردنی گه‌ل. ئێمه به بانگه‌وازی' با ئاسنی سوره‌وه‌بوو ساردبكهینهوه' ئه‌م خاڵه‌مان له‌بەرچاو گرت".
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی شه‌هیداندا له چوبوك، سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "تۆ له پێناو مه‌به‌ستی سیاسیی بۆ ئه‌وێ ده‌چی نه‌ك له‌به‌ر شه‌هید. له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیری جه‌هه‌په‌دا وه‌ك گه‌ل به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌هاكان، كولتوور و باوه‌ڕمان به‌رده‌وام ده‌بین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه. هه‌وڵی جه‌هه‌په بۆ گۆڕینی ئاراستەی رووداوه‌كه‌ی چوبوك بۆ كه‌مپینی نه‌فره‌ت دژ به شه‌هیدان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئاك پارتی، حكوومه‌ت و گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه راگواستنی ئه‌رمه‌نی نه جینۆسایده نه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه. ئه‌وه بریتییه له رووداوێكی ناخۆش كه له هه‌لومه‌رجێكی پڕكێشه‌ی سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا روویداوه.