Ramal Mahmood
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
لەندەن - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش رایگەیاند: "یەکێک لە خاڵە هەرە هەستیارەکانمان وەکو تورکیا تێکنەچوونی پێکهاتەی نەتەوەیی و مەزهەبییە لەو ناوچانەی لەداعش پاک دەکرێنەوە. مەبەستی سەرەکی بەڕێز سەرکۆمار و ئێمە لەبیرخستنەوەی پەیمانی لۆزان ئەمەیە. نەتەوە و مەزهەبی جیاواز لە شارەکانی وەک مووسڵ، کەرکووک و تەلەعفەر دەژین. ئێمە دەڵێین مووسڵ هی مووسڵییەکانە. تەلەعفەر هی تەلەعفەرییەکانە، حەلەبیش هی حەلەبییەکانە. ئێمە رازی نابین ئەو شارانە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاکبکرێنەوە و رادەستی رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە یان چەکدارە تیرۆریستییەکان بکرێن".
دوای ئەوەی کورتوڵموش بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بریتانیا و لە باڵیۆزخانەی تورکیا لەگەڵ چالاکوانانی مەدەنی تورک کە لەو وڵاتە کاری رێکخراوەیی ئەنجام دەدەن کۆبووەوە.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوە دا کە سەد ساڵ تێپەڕیووە بەسەر کێشانی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر مێز، گوتی: "ئێستا کە ئەو جوگرافیایەیان دابەشکردووە هەوڵدەدەن بیر و دڵی خەڵکی ئەم جوگرافیایەش دابەش بکەن. لەلایەک بەو کاریگەریانەی لەدەرەوە دێن، لەلایەکی دیکەیشەوە بە کێشە ناوخۆییەکانی جوگرافیاکەمانەوە ناوچەکە لەدۆخی شەڕوئاشوبدایە". تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە دەیانەوێت لە گرنگی تورکیا کەم بکەنەوە کە تاکە وڵاتی دیموکراسیی سەقامگیرە لە ناوچەکە.
لەوەڵامی پرسیارێکیش لەبارەی عێراقەوە، کورتوڵموش گوتی: "یەکێک لە خاڵە هەرە هەستیارەکانمان وەکو تورکیا نەشێواندنی پێکهاتەی نەتەوەیی و مەزهەبییە لەو ناوچانەی لەداعش پاک دەکرێنەوە. مەبەستی سەرەکی بەڕێز سەرکۆمار و ئێمە لەبیرخستنەوەی پەیمانی لۆزان ئەمەیە. نەتەوە و مەزهەبی جیاواز لە شارەکانی وەک مووسڵ، کەرکووک و تەلەعفەر دەژین. ئێمە دەڵێین مووسڵ هی مووسڵییەکانە. تەلەعفەر هی تەلەعفەرییەکانە، حەلەبیش هی حەلەبییەکانە. ئێمە رازی نابین ئەو شارانە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاکبکرێنەوە و رادەستی رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە یان چەکدارە تیرۆریستییەکان بکرێن".
کورتوڵموش سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تورکیا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکان لەدەستیان، گوتی: "ئێمە هاوسۆزییانە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەبینەوە. تەنانەت سەربازانیشمان گیانیان بەخت دەکەن لەو بەرەنگاربوونەوەیەدا. ئەوان بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر تورکیا و هاووڵاتیانمان دەکوژن. بەڵام دەبینن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش هەوڵدەدەن پێکهاتەی فرە کلتوری و فرە نەتەوەیی شارەکان بشێوێنن. هەرگیز رازی نابین ئەوان بڵێن با داعش لەوێ دەرکەین و حەشدی شەعبی یان پەیەدە و پەکەکە بۆ ئەو ناوچانە بەرین. ئێمە وەک تورکیا چاودێری ئەو شارانە دەکەین یەک بە یەک کۆڵان بە کۆڵان و گەڕەک بە گەڕەک. لە دۆخی هەر سیناریۆیەکدا ئامادەکاری خۆمان دەکەین. ئێمە وەکو تورکیا ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین بۆ رێگەگرتن لە پاکتاوی نەتەوەیی و مەزهەبی لەو ناوچانە".