Mazın Asad
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
پاریس
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، ئالێکساندری گیۆرگینی لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: "گەورەبوونی مشتومڕەکە ھیچ سوودێکی نابێت".
گیۆرگینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا لەمەڕ ھەڵپەساردنی دانوستانەکانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا و روونکردنەوەکانی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رێککەوتننامەی تورکیا و یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە پەنابەران.
گوتەبێژی وەزارەتی فەڕەنسا گوتی: "گەورەبوونی مشتومڕەکە ھیچ سوودێکی نابێت. ئەو بەھایانەی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا ھەیەتی و لەبارەی ئەو مەرجانەی کە ئەورووپا بۆ دانوستانەکانی بە ئەندامبوون دیاریکردووە، فەڕەنسا بەردەوام دەبێت بە رەچاوکردنی دۆخی تورکیا بەشێوەیەکی ھەستیار".