Ferdi Türkten,Hemın Othman Mohammed
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاست و سووریا گرتوومانه‌ته به‌ر، به‌ڕوونی هه‌ستیاریی ئێمه‌ی سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و توركه‌كانی قوبرسی نیشانداوه. هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی شاراوه و ئاشكرای سزا ناتوانێت توركیا پاشگه‌ز بكاته‌وه له داوا ره‌واكه‌ی''.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی ٩٦هه‌مین ساڵیادی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی لۆزان په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دڵخۆشن به یادی ٩٦هه‌مین ساڵی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی لۆزان كه به‌ڵگه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیایه، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مساڵ ساڵیادی سەدەمین ساڵه‌ی ده‌ستپێكی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆییه.
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند ''خه‌باتی میللیمان كه دژبه به‌هێزترین سوپاكانی جیهان كردمان به رێككه‌وتنی لۆزان خه‌ڵاتكرا كه به‌ڵگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌مانه. توركیا خاوه‌نی هه‌موو هێز و مكووڕییهكه بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، مانه‌وه‌ی و ئاسایشی هاووڵاتییانی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاست و سووریا گرتوومانه‌ته به‌ر، به‌ڕوونی هه‌ستیاریی ئێمه‌ی سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و توركه‌كانی قوبرسی نیشانداوه. هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی شاراوه و ئاشكرای سزا ناتوانێت توركیا پاشگه‌ز بكاته‌وه له داوا ره‌واكه‌ی''.