Şener Toktaş,Muhammet Ali Kemal
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
وان - AA
له شارۆچكه‌ی ئادیلجه‌واز سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس به مه‌به‌ستی ناساندنی كه‌شتییه‌كی ژێرئاوكه‌وتوو له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا كه درێژییه‌كه‌ی ٤٠ مه‌تره و له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ژێر ئاودا دۆزرایه‌وه، مه‌له‌ی ژێر ده‌ریایی ئه‌نجامدرا.
مامۆستا له كۆلێژی به‌رهه‌مه ئاوییه‌كان له زانكۆی یوزونجویڵ له وان، دكتۆر مسته‌فا ئاككوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هونه‌ر و كولتوور، جومالی بیرۆڵ و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه له نزیك گوندی باغمهشه سه‌ربه شارۆچكه‌كه، مه‌له‌ی ژێرده‌ریاییان له ده‌ریاچه‌ی وان ئه‌نجامدا.
مستەفا ئاككوش و هاوڕێیەکانی له مه‌له ژێردهریاییهكهیاندا وێنه‌ی ئه‌و كه‌شتییه نوقمبووه‌ی كه له بنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه‌یه، ئاوی شین و مه‌رجانی ده‌ریاچه‌ی وان-یان به مه‌به‌ستی ناساندنی وه‌ك شوێنێك بۆ ئه‌نجامدانی مه‌له‌ی ژێرده‌ریایی، گرت.
مسته‌فا ئاككوش له‌دوای ئه‌نجامدانی مه‌له ژێرده‌ریاییه‌كه له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، ده‌ریاچه‌ی وان خاوه‌ن مێژوویه‌كی ٨٠٠ هه‌زار ساڵه‌یه و تا ١٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ده‌یان به‌له‌می چارۆكه‌داری له‌سه‌ر بووه.
ناوبراو به‌پێویستی زانی گه‌شتیاریی مه‌له‌ی ژێرده‌ریایی په‌ره‌ی پێبدرێت و سوود له به‌له‌مه ژێر ئاوكهوتووهكه و مه‌رجانه‌كانی ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان وه‌ربگیرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربهێنرێن.