Barış Gündoğan,Mazın Asad
09 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژ و جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ماھیر ئوناڵ سەبارەت بە روونکردنەوەی جەنەراڵێکی ئەمریکی لەبارەی منبج رایگەیاند: "موخاتابی ئێمە، جەنەراڵێکی ئەمریکی نییە، بەڵکو موخاتابی ئێمە راستەوخۆ سیاسەتمەدارانە".
ئوناڵ لەکاتی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێری و ناوەندی بڕیاری ئاک پارتی لە بارەگای گشتی پارتەکە لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە روونکردنەوەی جەنەراڵێکی ئەمریکی لەبارەی مبنج کە ئەمڕۆهەینی لە رۆژنامەکان بڵاوکرایەوە، ماھیر ئوناڵ گوتی: "سەرچاوەی تیرۆر لە ھەر شوێنێک بێت جا لە جەرابلوس یان لە عەفرین یان لە منبج یان لە عەین عەرەب بێت، ئێمە پێداگرین لەسەر لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆر کە ھەڕەشەمان لەسەر دروست دەکات. ئەمەش کارێکی پێویستە بەرامبەر ئەو بەڵێنەی کە بە گەلەکەمان داوە".
ھەر لەوبارەیەوە ماھیر ئوناڵ گوتیشی: موخاتابی ئێمە جەنەراڵێکی ئەمریکی نییە، بەڵکو موخاتابی ئێمە راستەوخۆ سیاسەتمەدارانە. ھەروەک دەزانن لە رۆژانی داھاتوودا، ھەم ماک ماستەر و ھەم تیلەرسن و ھەمیش وەزیری بەرگری ماتیس سەردانی تورکیا دەکەن. ئێمە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بەڕێز گوتەبێژی سەرکۆمارمان ئیبراھیم کاڵن لەگەڵ ماک ماستەر و وەزیری دەرەوەمان مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ تیلەرسن و وەزیری بەرگریمان بەڕێز نورەدین جانلیکی لەگەڵ ھاوتاکەیدا بە ھەند وەردەگرین".
گوتەبێژی ئاک پارتی گوتیشی: "ئازادکردنی ٤٠٠ چەکداری داعش لە زیندان لە لایەن پەیەدە لە رەققە، عەفرین و دێرازور بە مەرجی شەڕکردن بەرامبەر بە تورکیا پشتڕاست کراوەتەوە".
ئوناڵ لەبارەی بەربەستی ھەڵبژاردنەوە رایگەیاند: "لەبارەی پاراستنی سەدا ١٠ی بەربەرستی ھەڵبژاردن، رێککەوتن کراوە".
گوتەبێژی ئاک پارتی ھەروەھا گوتی: "کارەکانمان لەبارەی پسولەی ھەڵبژاردن درێژەی ھەیە. ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە تاکە پسولە و تاکە سندووقێک ئەنجام دەدرێت".