Salih Bilici
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ١٠:٠٥، بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو شاری سۆچی رووسیا بەڕێکەوت.
ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین لووتکەی سێقۆڵی لەبارەی سووریا دەچێتە سۆچی لە فرۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە لایەن پاریزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاھین و بەرپرسانی دیکەوە بەڕێکرا.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە سۆچی بەشداری لە چوارەمین لووتکەی سێقۆڵی لەبارەی سووریا دەکات کە ھەریەک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بەشداری تیادا دەکەن.