AA
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەگای گشتی پارتەکەی لە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەی بەرفراوانی سەرۆک لقەکەکاندا گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، "لەئێستادا پارتەکەمان سەروو ١٠ ملیۆن ئەندامی هەیە. هیچ پارتێکی تر نییە کە هێندە ئەندامی تۆمار کراوی هەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە تەواوی وڵات‌دا زەحمەتی ئەوانەی لە رێگەکەماندا خزمەتیان کردووە نەمان کردۆتە قوربانی ئەوانەی کە لووتبەرز و خۆبەزلزانیان باڵای خۆیانی تێپەڕاندووە. ناشیکەین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "لیستی ئەندامانمان تازە دەکرێتەوە، بە هۆی مردن و هۆکارەکانی ترەوە ئەوانەی لە تۆمارکردن کەوتوون لە ژمارەی ئەنداماندا، لەسەدا ٩٥یان زیاتر بە هۆی کۆچی دواییەوە بووە کە نزیکەی ٢٩٠هەزار کەس دەبن کەمیان کردووە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له كاتێكدا كه چوونه به‌ره‌ی گه‌ل بوونی هه‌یه، له‌به‌ر كه‌فاره‌تی تاوانه‌كانیان بێت، چاوچنۆكیی سیاسی‌یان بێت، یان له‌به‌ر نه‌بوونی دانایی، نازانین، تیمی جه‌هه‌په هه‌میشه رێكردنی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی ئیراده‌ی نیشتمانیی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مڕۆش هه‌مان هه‌ڵوێستیان درێژه پێ ده‌ده‌ن".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە جه‌هه‌په و هاوبه‌شه‌كانی په‌سه‌ندی بكه‌ن یان نا، گه‌ڕانه‌وه له سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماریی، بوونی نییه و گوتی: "سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانمان دیارییكردوون، رێگا چاره‌سه‌ره‌كانمان خستوونه‌ته‌ڕوو. له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ گه‌له‌كه‌مان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''ئه‌وانه‌ی خۆیان لێ دوورخستیهنهوه له باره‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، چه‌كی ئاراسته‌كراو، سیستمه‌كانی چاودێری و نیشانكردن كه پێویستمانن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئه‌مڕۆ به سه‌رسوڕمانه‌وه له‌و به‌رهه‌مانه ده‌ڕوانن كه دروستمان كردوون''.
- "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا نامانترسێنن"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا نامانترسێنن و پاشگه‌زمان ناكه‌نه‌وه، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها پێداگریمان پته‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕۆین''.
- پرسەکانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاست
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسەکانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاستەوە گوتی: "هیچ كه‌سێك ناتوانێت بێبه‌شمان بكات له‌و بابه‌تانه‌ی كه مافی خۆمانه. تا كۆتایی داكۆكیكار ده‌بین له مافه‌كانمان".
- ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات رایگەیاند کە سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئهیلوول بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ستی پێ بكرێت و گوتی:
"سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئهیلوول بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌مانه‌وێت، به كرده‌یی ده‌ستی پێ بكرێت".
لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پرسی کۆچ رایگەیاند "ناچار دەبین دەرگاکان بکەینەوە. ئایا بەس ئێمە شان دەدەینە ژێر ئەم بارە؟ لەبارەی دابەشکردنی باری پەنابەران کە ئێمە میوانداریان دەکەین، پشتگیری تەواومان بەدەست نەگەیشت لە یەکێتیی ئەورووپا و جیهانەوە. بۆ ئەوەی وەری بگرین پێ دەچێت ناچاربین دەرگاکان بکەینەوە".