Abdullah Shukur
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، گەیشتە سەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز و بەشداری لە چالاکییەکانی یادکردنەوەی دیموکراسی ١٥ی تەمووز و رۆژی یەکێتی نەتەوەیی کرد.
سەرۆکی تورکیا لە ناوچەی نەقاشتەپە لە ئۆتۆمبێلهکەی ھاتە خوارەوە و، بەشداری لە رێپێوانەکە کرد. ھاوکات ئەمینە ئەردۆغان ھاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغان و، جێگری سەرۆکی تورکیا، فواد ئۆکتای و، وەزیران و پەرلەمانتاران ھاوشانی ئەردۆغان بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد.
دواتریش ئەردۆغان و یاوەرانی گەیشتە شوێنی "مەقامی شەھیدان" لەسەر پردی ١٥ی تەمووز و، سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا، عەلی ئارباش لەو شوێنە نزای بۆ شەھیدان کرد.
ھاوکات ڤیدیۆ کلیپێکی ئەردۆغان کە تێدا شیعرێک بەیادی شەھیدانی ١٥ی تەمووز دەخوێنێتەوە، لەسەر شاشەی گۆڕەپانی رێوڕەسمەکە نیشانی ئامادەبووان درا.