Mehmet Sıddık Kaya,Ramal Abdullah Mahmood
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
دیاربه‌كر - AA
له دوو هه‌ڵمه‌تدا له دیاربه‌كر ده‌ست به‌سه‌ر ٧٢٠ كیلۆ و ١٠٠ گرام تلیاكدا گیرا.
له‌میانی چالاكییه‌كانی تیمی هۆبه‌ی بنبڕكردنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی دیاربه‌كر له هه‌ڵمه‌تێكدا له نزیك شارۆچكه‌ی كۆجاكۆی له كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ٢١٠ كیلۆ تلیاكدا گرت. سێ گومانلێكراویش ده‌ستگیركران.
له‌هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌یشدا له گوندی گۆزهباشی سه‌ر به‌هه‌مان شارۆچكه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ٥١٠ كیلۆ و ١٠٠ گرام هاڕاوەی تلیاكدا گیرا.
راییكردنی كاروباری ده‌ستگیركراوان له ئاسایش به‌رده‌وامه.