Adem Koç,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی پرۆسەی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئادار لە ناوچەی ماڵتەپە کۆتایی هات، دەست بە ئامادەکردنی کۆنووسە یەکگرتووەکان کرا.
دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی هەزار و ٨٩ سندوقی ناوچەی ماڵتەپە لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، کاتژمێر ٠٠:٢٢ کۆتایی هات. لقی دامەزراوەی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەکە، بەیانی ئەمڕۆ دەستی بە کارەکان کردووە بە مەبەستی یەکخستنی کۆنووسەکان.
دوای ئەوەی کە کۆنووسە یەکگرتووەکان ئامادەکران، رادەستی لقی دامەزراوەی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگا دەکرێن.