Hakan Çopur,Betül Yürük,Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
واشنتۆن- AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لەبەرامبەر ئەو پێشنیازی سزایەی سەبارەت بە سیستمی S-400 دژی وڵاتەکەی پێشکەشی کۆنگرێس کراوە، ئاماژەی بەوەکرد سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رۆڵێکی بنیاتنەرانە ببینێت و رایگەیاند "هەڕەشە و سزاکان هیچ سوودێکیان نابێت و هیچ ئەنجامێکی ئەرێنییان لێ ناکەوێتەوە. بەدڵنیایییەوە پێکدادانمان لەوبارەیەوە لەگەڵ ئەمریکادا ناوێت، بەڵام پێویستە هەمووان لە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا تێ بگەن".
ئیبراهیم کاڵن بە مەبەستی بەشدارییکردن لە كۆنفرانسی ساڵانه‌ی هاوبه‌شدا كه ٣٧همینی ئه‌مساڵ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا-ئه‌مریكا و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكی-توركییه‌وه، سازدەکرێت لە واشنتۆنە، هەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا کرد و لێدوانی بۆ میدیاکارە بیانییەکان دا.
کاڵن سەبارەت بە کڕينی سیستمی S-400 لە رووسیا ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا ماوەی ١٠ ساڵە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی سیستمی مووشەکیی پاتریۆت بکڕێت و تاکە وڵاتی ناتۆ و یەکێکە لەو چەند وڵاتەی کە خاوەنی سیستمێکی بەهێزی بەرگریی ئاسمانیی نییە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە چاوەڕوانن لەبەرامبەر پرۆژە پێشنیازی "سزادانی تورکیا" کە پێشکەش بە کۆنگرێس کراوە، ترەمپ دەستێوەردانێکی بنیاتنەرانە بکات و گوتی: "وەک پێشتریش چەندین جار ئاماژەم پێداوە، هەڕەشە و سزاکان هیچ سوودێکیان نابێت و هیچ ئەنجامێکی ئەرێنییان لێ ناکەوێتەوە. بەدڵنیایییەوە پێکدادانمان لەوبارەیەوە لەگەڵ ئەمریکادا ناوێت، بەڵام پێویستە هەمووان لە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا تێ بگەن".
سەبارەت بە درووست‌کردنی ناوچەی ئارام لەسەر سنووری نێوان تورکیا-سووریا، ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەکرد لە تورکیا و لە ئەمریکاش کارەکان و کۆبوونەوەکان درێژەیان هەیە و رایگەیاند "بەرەوپێشچوون هەیە و ئەمەش پێشهاتێکی ئەرێنییە. باوەڕمان وایە کە پێویستە ناوچەی ئارام لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا بێت. پێویستە خۆرهەڵاتی فورات لە سەرجەم پێکهاتە تیرۆریستییەکان پاکبکرێتەوە، واتە یەپەگە/پەکەکە".
كاڵن سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام رایگه‌یاند "له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ندێک ئاماژه‌ی ئه‌رێنیی به‌دی ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌مریكا سیاسه‌تەکەی بگۆڕێت له‌باره‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و بۆ ئاشتیی و ئارامی له سووریادا پێویست به‌و لایه‌نانه ناكات و گوتی: "ئێمه‌یش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت دووباره داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. له ههرشوینیك بێت ئیدلب و دێرازۆر ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشین".
- "توركیا ئاواتەخوازە کە ببه‌خشرێت له سزاكانی سه‌ر ئێران"
كاڵن باسی له سزاكانی سه‌ر ئێران كرد و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌خشراوه له‌و سزایانه‌و و سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كه مانگی ئایاری داهاتوو ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه گوتی: "چاوه‌ڕوانین توركیا ببه‌خشرێت له‌و سزایانه. به به‌هێزترین شێوه داواكاریمان له‌و باره‌یه‌وه گه‌یاندووه‌ته ئه‌مریكا".
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا توركیا بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه سزای سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكات یان نا، كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران له پاڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له دهستهبهركارانی سه‌ره‌كی نه‌وتی توركیا، هاوكات دراوسێی توركیایه و له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له زۆر بابه‌تدا به قۆناغی ئاستاناشهوه جوڵه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: "مرۆڤه‌كان نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن توركیا پشت بكاته ئێران. ئێمه زیاد له سزاكان زیاتر چاوه‌ڕوانی گریبه‌ست ده‌كه‌ین. توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرد و پێمانوایه پێویسته ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رده‌وام بێت".