Süleyman Elçin
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئانتالیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رەخنەی لە جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزتورک یڵماز گرت و رایگەیاند ''کاتێک کۆنسولخانەکەمان لە مووسڵ لە لایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا، ئەم زاتە ئەوەندە ترسنۆکە گوتوویەتی 'من سەرکۆنسول نیم'. ئەمە لە لایەن پاسەوانەکانی ئەوێ، هێزە تایبەتەکان و کارمەندەکانەوە بە من گوترا. تۆماری ئیفادەکانیشیان لە وەزارەت بوونی هەیە''.
مەولود چاوشئۆغڵو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاریی پارێزگای ئانتالیای ئاک پارتی-دا کە لە لایەن سەرۆکایەتی لقی پارتەکە لە ناوەندی کولتووریی ئەتاتورک بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کەسانێک دەڵێن ''پشتیوانیی لە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەین''، بەڵام بە مەبەستی بچووککردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکە و تۆمەتبارکردنی حکوومەت لە رێگەی جۆراوجۆرەوە هێرش و پەلامار دەکەن و رایگەیاند:
''(سەبارەت بە گوتەکانی جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە و کۆنسولی پێشووی تورکیا لە مووسڵ، ئۆزتورک یڵماز) سەرۆکی گشتیی جەهەپە جێگرێکی هەیە. ئەو پێشتر بۆ ماوەیەکی کورت کارمەندی من بوو. بەمنی گوت نەدەهاتم و ئەمە بڵێم، بەڵام 'ئەگەر لەم وەزارەتەدا یەک کەسی سەر بە ئاک پارتی هەبێت، ئەوە منم'، ئەو نەگبەتە بەو شێوەیە دەپاڕایەوە، بەڵام ئێستا ناوی پارتەکەش بە درووستی ناڵێت. ئێستا هاتووە قسە بۆ سوپای سووریای ئازاد هەڵدەبەستێت. تۆ چۆن مرۆڤێکی خۆماڵیت. با شتێکی دیکەشتان پێ بڵێم. کاتێک کۆنسولخانەکەمان لە مووسڵ لە لایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا، ئەم زاتە ئەوەندە ترسنۆکە گوتوویەتی 'من سەرکونسوڵ نیم'. ئەمە لە لایەن پاسەوانەکانی ئەوێ، هێزە تایبەتەکان و کارمەندەکانەوە بە من گوترا. تۆماری ئیفادەکانیشیان لە وەزارەت بوونی هەیە''.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە تا ئەمڕۆ بۆیە باسیان نەکردووە تاکو خۆیان سەرقاڵی کەس نەکەن و گوتی: "بەڵام تۆ دێیت و لە میانی بەرەنگاریم لەگەڵ تیرۆردا، بۆ ئەوەی لاواز نیشانم بدەیت، دێیت لێدوانی سووک دەدەیت، منیش ئەمانە دەڵێم. با هەموو تورکیا بیزانن. ئەم کەسە ١٥ رۆژ لە وەزارەتی یەکێتی ئەورووپا ئەرکی وەرگرت. دەکرا، نامەوێت بچمە وردەکاریەوە. باشە چۆن دێیت و بەو کەسانەی کە هاوشانی سەربازەکانمان دەجەنگن پێیان دەڵێت داعش. بۆ دەیڵێیت؟ کێشەت چییە؟ ئێمەش داعشین؟ ئایینی ئێمە لەسەر داعش ماوە. ئەوان تیرۆریستن. هەموومان دەڵێین ئەلاهوئەکبەر، وەک پێشووی تۆ ناڵێین 'خودا گەورەیە'. ئەوە دۆخی ئۆپۆزسیۆنە".