Abdullah Shukur
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان، سەرۆکی دهستهی ٧٥٤ سندووق لە کۆی ٣١ ھەزار و ١٨٦ی سندووق لە شاری ئیستانبوڵ بە شێوەیەکی نایاسایی لەو دەستانە دامەزراون. ئیتر دزی کردن لەمەدایە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوەندی نمایش و ھونەری ئەوراسیا لەگەڵ کاسبکاران و ھونەرمەندانی شاری ئیستانبوڵ کۆبووەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "سوپاس بۆ خوا شاری ئیستانبوڵمان کردە شارێکی جیھانی. ئایا کەموکورتی نییە؟ بە دڵنیاییەوە ھەیە. ئەمانە ھەموومان پێکەوە چارەسەری دەکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری رابردووی تورکیا گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان، سەرۆکی دهستهی ٧٥٤ سندووق لە کۆی ٣١ ھەزار و ١٨٦ی سندووق لە شاری ئیستانبوڵ بە شێوەیەکی نایاسایی لەو دەستانە دامەزراون. ئیتر دزی کردن لەمەدایە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ گوتی: "ئایا چاو پۆشیمان لە بەفیڕۆدانی ٢١٢ ھەزار دەنگ و لەلایەکی دیکەش ٣٠ ھەزار دەنگی خەڵکی ئیستانبوڵ بکردایە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر لە ٣١ی ئازار بە حەقی خۆتان سەرکەتوون، ئەوا لە ٢٣ی حوزەیرانیش سەردەکەون. لە کاتێکدا کە گومانی وا جددی لەلایەن دادگای باڵا خراوەتەڕوو، دژایەتیکردنی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان مانادارە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "ھەر چیەک دەکرێ با بکرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگرییکردن لە مافەکانی گەلەکەمان".