Hemn Baban
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
هه‌ولێر-AA
38 قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلول تۆماركردووه و سێ قه‌واره‌ش ره‌تكراونه‌ته‌وه.
شۆڕش حه‌سه‌ن له‌وباره‌یه‌وه به میدیاكان كه ئاژانسی ئانادۆڵوش له‌وێ ئاماده‌بوو راگه‌یاند "ئێمه وه‌كو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌رده‌وامیین له‌گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلوولی 2018، ئێمه له 27ی مانگ ده‌ستمان كرد به تۆماركردنی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پاش ئه‌وه‌ی له به‌رواری 7ی ئه‌م مانگه كۆتایی به‌واده‌ی تۆماركردنه‌كه هات، ئه‌مڕۆ خرایه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ په‌سه‌ندكردنی، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانیش ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا قه‌واره‌كانییان په‌سه‌ندكرد".
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌شی كه خۆیان بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی داهاتوو تۆماركردووه، شۆڕش حه‌سه‌ن رایگه‌یاند "ژماره‌ی ئه‌و قه‌وارانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول تۆماركردووه ژماره‌یان 38 قه‌واره‌یه، هه‌روه‌ها سێ قه‌واره‌ی سیاسیش ره‌تكراونه‌ته‌وه".
دواتر ناوبراو به‌رده‌وام بوو له خوێندنه‌وه‌ی ناوی قه‌واره سیاسییه‌كانی تۆماركراو له كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلول كه ئه‌وانیش به‌پێی ریزبه‌ندیی خۆ تۆماركردنییان دیاریكراوه ئه‌مانه‌ن:
-سویسالیست دیموكراتی كوردستان.
-پارتی دیموكراتی كوردستان.
-پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان.
-قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن نۆڤار سیپان غه‌ریب.
-قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن هێروانید نیسان
-قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن ئارام بۆسۆ حه‌مۆ.
-قه‌واره‌ی ئازادی.
- به‌ره‌ی توركمانی عێراقی.
-لیستی ئه‌نجوومه‌نی كلدانی سریانی ئاشووری.
-پارتی چاكسازی توركمانی.
-قه‌واره‌ی دیموكراتی به‌یت نه‌هرێن.
-قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن موراد مارگلۆس.
-قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن فایك كه‌مال.
-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
-بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان.
-یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
-لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری.
-زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
-لیستی رافیده‌ین.
-یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
-بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
-جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ.
-ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
-بزووتنه‌وه‌ی بروسكه‌ی توركمانی یڵدرم.
-لیستی توركمانی دیموكراتی.
-لیستی توركمانی مه‌سیحی.
-قه‌واره‌ی تاك ئهتكار هاكوپ پتروس.
- ره‌وتی شلاما.
-یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان.
-لیستی توركمانی هه‌ولێر.
-پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی.
-تیار المستقبل الایزیدی.
-لیستی میلله‌ت.
-هاوپه‌یمانی توركمانی هه‌ولێر.
-پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كلدانی.
-ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدان.
-پارتی پارێزگارانی كوردستان.
-ئه‌بنا النهرین.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و قهوارانهشی كه ره‌تكراونه‌ته‌وه ناوبراو گوتی سێ هاوپه‌یمانێتی ره‌تكراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش بریتیین له:
-هاوپه‌یمانی سۆرایا.
-لیستی هاوپه‌یمانی بۆ یه‌كسانی توركمانی.
-لیستی ئێزیدی دیموكراتی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌وارانه‌ش گوتی "هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی هه‌یانبوو له‌و دێكیۆمێنتانهی كه پێویست بوو پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی هاوپهیمانییەتییهكانیش رایگه‌یاند "له 18 تا 20ی مانگ پاش په‌سه‌ندكردنی واده‌ی تانه‌ی ئه‌و قه‌وارانه‌ی ده‌یانه‌وێت تانه بده‌ن له ره‌تكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌كانییان ده‌ست ده‌كرێت بە تۆمارکردنی هاوپەیمانییەتییەکان".
شۆڕش حه‌سه‌ن له‌كۆتایی قسه‌كانیدا" له سێ تا 25ی مانگی تەمووزی داهاتوو لیستی كاندیدانی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه وه‌رده‌گرین كه تۆماركراون و پێویسته له مانگی داهاتووه‌وه لیستهكانییان پێشكه‌ش بكه‌ن و قه‌واره‌كان زۆرن و كاندیدان زۆر ده‌بن، بۆیه پێویستی به وردبینی زیاتر هه‌یه".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا شۆڕش حه‌سه‌ن گوتیشی تا ئێستا هیچ لیستێك تۆمارنه‌كراوه كه عه‌ره‌بی بێت.