Çiğdem Alyanak,1 23
15 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌رنامه‌ی به‌ربژێرانی پارته‌كانی دیكه بۆ سهركۆماریدا نییه گوتی: "ئایا تاكو ئێستا له زاری ئه‌وانه‌وه له سه‌روویانه‌وه ئینجه بیستووتانه باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بكه‌ن؟ نه‌خێر، چونكه ئه‌و كاره‌یان له به‌رنامه‌دا نییه. به‌ڵام له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی سوڵتان چیفتلیغی له ئیستانبوڵ به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌یدا كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "بیرتان نه‌چێت هیچ كاتێك به سته‌مكاری ئاسووده نابین. بۆیه هه‌میشه له‌گه‌ڵ سته‌ملێكراو ده‌بین و به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ین له‌وه. ئه‌و سیناریۆیه‌ش شكست پێدەهێنین".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له هه‌ده‌په گرت به‌وه‌ی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاشی به‌ربژێر كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و گوتی: "پارتی ئه‌مانه (هه‌ده‌په) جیاوازه، نازانم ده‌بێت كه‌سێكی دیكه كه سزانه‌درابێت و دهستگیرنهكرابێت نه‌دۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ی كاندید كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار؟".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌رنامه‌ی به‌ربژێرانی پارته‌كانی دیكه بۆ سهركۆماریدا نییه، گوتی : "ئایا تاكو ئێستا له زاری ئه‌وانه‌وه له سه‌روویانه‌وه ئینجه بیستووتانه باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بكه‌ن؟ نه‌خێر، چونكه ئه‌و كاره‌یان له به‌رنامه‌دا نییه. به‌ڵام له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌كه‌كه ته‌نها به قسه ئاشتییان ده‌وێت، گوتی : "ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت، ئه‌وان به قسه ده‌ڵێن ئاشتی و ئازادی، به‌ڵام درۆیه. تاكو ئێستا سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤیان كوشتووه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "بیرتان نه‌چێت هیچ كاتێك به سته‌مكاری ئاسووده نابین. بۆیه هه‌میشه له‌گه‌ڵ سته‌ملێكراو ده‌بین و به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ین له‌وه. ئه‌و سیناریۆیه‌ش شكست پێدەهێنین".