Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆیی له‌ژێر ناونیشانی "گه‌شتی 15 ساڵه‌ی دیموكراسیی ئاك پارتی"دا كرده‌وه.
ئاك پارتی كه 14ی ئابی 2001 دامه‌زرا، وه‌ك رێزێك بۆ گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، 15یه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانه‌كه‌ی به رێوڕه‌سمێكی ساده ده‌كاته‌وه.
یڵدرم له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كه‌دا له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆیی له‌ژێر ناونیشانی "گه‌شتی 15 ساڵه‌ی دیموكراسیی ئاكپارتی"دا كرده‌وه.
دواتر یڵدرم و یاوه‌رانی به‌نێو پێشانگاكه‌دا گه‌ڕان كه باس له خه‌باتی سیاسیی 15 ساڵه‌ی ئاك پارتی ده‌كات.
له‌پێشانگاكه‌دا هه‌ندێك له فۆتۆكان تایبه‌ت بوون به رووداوه‌كانی پاركی گێزی، رووداوه‌كانی 17 و 25ی كانوونی یه‌كه‌م و هه‌وڵی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ.
یڵدرم ده‌فته‌ری یادگارییه‌كانی ئاك پارتیشی به‌بۆنه‌ی 15یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانیه‌وه واژو كرد و تێیدا نووسیی "ئه‌مڕۆ 14ی ئابی 2016، پارتی گه‌ل ئاك پارتی ته‌مه‌نی 15 ساڵه. ئاك پارتی كه 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به پێشڕه‌ویی سه‌ركرده‌مان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كرد، ئه‌مڕۆ شانازی به چه‌ندین خزمه‌تی سه‌ركه‌وتووه‌وه ده‌كات كه ئه‌نجامیداوه. پارته‌كه‌مان كه له 15 ساڵدا 11 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامداوه و له‌هه‌موویاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه به‌سه‌ر هه‌وڵی كودهتاشدا سه‌ركه‌وت له 15ی ته‌مووزدا و ناوی خۆی له مێژووی دیموكراسیدا نووسییه‌وه. به سوپاس و ره‌حمه‌ته‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه. هیوای ساڵانێكی سپیی دیكه ده‌خوازم".